پایتەخت

چواری ئۆتۆمبێلەکەت دانەگیرسێنیت سزا دەدرێیت

چواری ئۆتۆمبێلەکەت دانەگیرسێنیت سزا دەدرێیت
کورتە

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە بڕیارێکی گرینگ دەردەکات

لە بڕیارێکی نوێی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە ئاماژە بە داگیرساندنی چواری ئۆتۆمبێل دەکات، هەر کەسێکیش سەرپێچی بکات سزا دەدرێت.

 

ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، لە شەقامی دووسایدی ناوبازاڕ و شەقامی تەکیەی تاڵیبان و شەقامی وێنەگرەکان وەستان کاتی دەبێت.

 

هاتووچۆی کۆیە دووپاتی کردەوە، هەر ئۆتۆمبیلێک لەو شەقامانە بەبێ داگیرساندنی چواری بۆ کاتێکی زۆر بوەستێت سزای پێبژاردنی بۆ دەنوسرێت.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەی هاتووچۆی کۆیە هاتووە، ئەو بڕیارە بۆ نەهێشتنی قەرەباڵخی و هاوکاری ئەو شۆفێرانەیە کە پێویستیەکیان لە نێو بازاڕ هەیەو دەیانەوێت بۆ ماوەیەکی کاتی بوەستن.

07 شوبات 2026 22:05
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026