پایتەخت

باران بارین بەردوام دەبێت

باران بارین بەردوام دەبێت
کورتە

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند: باران بارینی بەلێزمە بەردەوام دەبێت و زۆربەی ناوچەکانی هەرێمیش دەگرێتەوە

 

چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی بارانبارینی ناوچە جیا جیاکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات، بارانبارین بەردەوام بێت.

 

کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمشەو ئاسمانی هەرێم بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت و نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، لە هەندێک کات و ناوچە بارانی بە لێزمە دەبارێت.

 

کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی بەفربارین دەکات و باسی لەوەکرد، لە ناوچە سنووریەکان بەفر بارینێکی کەم دەبێت و پلەکانی گەرما بۆ ئەمشەو بە نزیکی 4 تا 7 پلە نزم دەبێتەوە.

 

بڕی باران بارینی ئەمڕۆی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە بووە:

 

هەولێر: 8.3 ملم

دهۆک: 12.7 ملم

سلێمانی: 4.2 ملم

زاخۆ: 18.3ملم

پیرمام: 14.7 ملم

چەمچەماڵ: 3.6 ملم

شەمامک: 3.5 ملم

07 شوبات 2026 21:20
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026