ژمارەیەک ڕاوچی بە چەک هێرشیان کردە سەر هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسێک بریندارە

دوای هێرشەکردنەوە سەر کارمەندانی پۆلیسی دارستانی خانەقین و بریندارکردنی پۆلیسێک، ژمارەیەک ڕاوچی هەڵاتن
ژمارەیەک ڕاوچی بە چەک هێرشیان کردە سەر هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسێک بریندارە
دوابەدوای برینداربوونی کارمەندێکی پۆلیس لەلایەن ژمارەیەک ڕاوچی، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانی گەرمیان سەبارەت بە ڕووداوەکە هاتە دەنگ و روونکردنەوە دەدات.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان لە روونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 4:30ــی بەیانی مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خانەقین، بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری بەش (نقیب هاوڕێ جەلیل قادر) لەسنووری گوندی سەنگەر بەمەستی نەهێشتنی دیاردەی ڕاوکران دەرچوونێکیان ئەنجامداوە".
پۆلیسی دارستان چۆنیەتی ڕووداوەکە باس دەکات: "چەند چەکدارێکی نەناسراو هەستاون بە تەقەکردن لە مەفرەزەکە و لەئەنجامدا کارمەندێکمان بە ناوی (باقی ئەبوبەکر) بریندار بووە".
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەوەشی خستەڕوو: "دواتر چەکدارەکان ئۆئۆمبیلەکەیان کە لە جۆری نیسان پاتڕۆڵە بەجێهێشتوە و هەڵهاتوون، لە ئێستادا دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گیراوە و ڕێکاری یاسایی گیراوەتەبەر".
هەر لەمبارەیەوە هاشم عهلى، گوتهبێژى بهڕێوبهرایهتى دارستان و ژینگهى گهرمیان رایگەیاند: "مهفرهزهكهمان له كاتى ئهنجامدانى ئهركدا بوون بۆ نههێشتنى دیاردهى راوكردن له سنوورى گوندى سهنگهر له سنوری خانهقین".