'شێروان جەبار' بەهۆی خواردنی قارچکەوە گیانی لەدەستداوە؟
پایتەخت میدیا ڕاستی گیان لەدەستدانی گەنجەکەی سلێمانی ئاشکرا دەکات
'شێروان جەبار' بەهۆی خواردنی قارچکەوە گیانی لەدەستداوە؟
دەیان دەنگۆی جۆراو جۆر لەبارەی هۆکاری گیان لەدەستدانی گەنجێکی سلێمانی هەیە، پایتەخت میدیا ورد و درشتی ڕووداوی گیان لەدەستدانەکە ئاشکرا دەکات.
سەرەتا هەواڵکە وا بڵاوکرایەوە، کە گوایە شەوی ڕابردوو 5 گەنج لە شارباژێر، دوای خواردنی قاچکی ژەهراوی 4 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.
کەمێک پێش ئێستا ئاری لەتیف، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ پشتڕاستکردەنەوەی هەواڵەکە پایتەخت میدیای رایگەیاند، شەوی رابردوو لە گوندی باڵخی سەر بە قەزای شارباژێڕ 2 هاوڕێی گەنج لە باخێک ماونەتەوە، دوای ئەوە ئەمڕۆ سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە.
ئاری لەتیف لەسەر ژمارەی گیان لەدەستدانی گەنجەکان گووتی: "تەنیا گەنجێک گیانی لەدەستداوە، چاوەڕێی راپۆرتی پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی دەکەین بۆ هۆکارەکە".
ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە، ناوی 'شێروان جەبار'ە تەمەنی 26 ساڵە، هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی منداڵێکە.
یەکێک لە کەسوکاری 'شێروان جەبار' هۆکاری گیان لەدەستدانی کوڕەکەیان بۆ پایتەخت میدیا ئاشکرا دەکرێت، شەوی ڕابردوو دوای خواردنی قارچک لە خەودا جەڵتە لێی داوە و گیانی لەدەستداوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پایتەخت، سەبارەت بە گیان لەدەستدانی 'شێروان جەبار' 3 هۆکاری سەرەکی خراونەتە ڕوو ئەوانیش( غازی سۆپا، قارچکی ژەهراوی، جەڵتە).
ئەمە لەکاتێکدایە، تاوەکو ئێستا ڕاپۆرتی پزیشکی داد ئاشکرا نەکراوە و هیچ لایەنێکی پەیوەندیدار هۆکارەکەی ئاشکرا ناکات.