بهپهله.. له ههولێر 2 كرێكار كهوتنه ناو تانكییهكی قیڕ
وردەکاری گیان لەدەستدانی ئەو 2 کرێکارەی کەوتنە نێو تانکییەک ئاشکرا دەکرێت
2 کرێکاری بیانی کەوتنە نێو تانکییەکی قیر و تیمەکانی بەرگری شارستانی هەولێر سەرقاڵی دەرهێنانەوەی تەرمەکانن، پەیامنێری پایتەخت زانیاری وردتر ئاشکرا دەکات.
کاتژمێر 1ـی پاشنیوەڕۆ 2 کرێکاری بیانی کە یەکێکیان بەنگلادیشییە و ئەوی دیکە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، لەکاتی کارکردندا کەوتنە نێو تانکییەکی قیر و گیانیان لەدەستدا.
ئەحمەد هەرکی، پەیامنێری پایتەخت میدیا له شوێنی ڕووداوهكهوه ڕایگەیاند، ڕووداوی گیان لەدەستدانی 2 کرێکارەکە لەنزیک 'گوندی تیمار'ه، كه دەکەوێتە ناوچەی پیشەسازی باشووری هەولێر.
ئەحمەد هەرکی ئاماژەی بەوەدا، نزیکەی 3 کاتژمێر نەتواندراوە تەرمەکان لە نێو تانکییەکە دەربهێندرێت، ئەمە لەکاتێکدایە تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی دەرهێنانەوەی تەرمەکانن.