پایتەخت

نهێنی دانپێدانانی مافەکانی کورد لە سووریا

کورتە

چۆن بوو ئەحمەد شەرع دانی بە مافەکانی کورد کوردنا؟ لە 'باسی پایتەخت' نهێنی ئەم بابەتە و وردەکاری تەواو بزانە

ئەحمەد شەرع چۆنبوو دانی بە مافەکانی کورد کوردنا؟
ئەمە لە پیاوەتی خۆی بوو یان لە ژێر فشار بوو؟

سڵاوتان لێ بێت، من سەفین کوردۆم، لە باسی پایتەختەوە نهێنی پشتەوە دەرکردنی ئەم فەرمانانەی ئەحمەد شەعتان بۆ ئاشکرا دەکەم

دوێنێ شەو کاتژمێر ٩ و ٣٦ خولەک بوو، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی راگوزەر، ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە، کە تێیدای هەشت بڕیاری لە بەرژەوەندی کورد دەرکرد، سەرەتا بڕیارەکانتان بۆ باس دەکەم، دواتر زانیاری نەبیستراوتان بۆ ئاشکرا دەکەم

ئەمە بڕیارەکانی شەرعە:
یەکەم: پێدانی ناسنامە بە تەواوی کوردەکان و دانپێدانان بە شوناسی نەتەوەی کورد
دووەم: پابەندبوونی وڵات بە پاراستنی زمان  و کولتووری کوردی
سێیەم: زمانی کوردی بە زمانێکی نیشتیمانی دادەنرێت و دەخرێتە نێو پرۆگرامی خوێندن لە قوتابخانە حکومی و تایبەتەکان و بەشێوەی ئارەزوومەندانە دەبێت
چوارەم: سەرژمێری ساڵی ١٩٦٢ هەڵدەوەشێتەوە، چونکە ئەم سەرژمێرییە بەشێکی زۆری خەڵکی حەسەکە و ناوچەکانی دیکە، واتا کوردەکانی لە مافی هاووڵاتیبوون بێبەشکردبوو، بەڵام لە ئێستا بەدواوە رەگەزنامەی سووری بە تەواوی کوردان و ئەو هاووڵاتییانە دەدرێت کە بێبەشکراون لەو مافە
پێنجەم: نەورۆز، وەکو جەژنێکی نیشتیمانی و هێمای بەها و برایەتی ناسێندرا و ئەو رۆژە لە تەواوی سووریا پشووی فەرمی دەبێت
شەشەم: دەبێت میدیای و دامەزراوەکانی دەوڵەت، پابەندبن بە گوتارێکی گشتگیر و هەر جۆرە جیاکاریی و نانەوەی ناکۆکییەک، سزای بەدواوە دەبێت
حەوتەم: تەواوی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان پابەندن بە جێبەجێکردنی ئەم مەڕسوومە
هەشتەم:  ئەم بڕیارانە لە رۆژنامەی فەرمی وڵاتدا بڵاودەکرێتەوە و هەر لە رۆژی دەرچوونییەوە کاری پێدەکرێت.

ئینجا با پێتان بڵێم شەرع بۆ ئەم بڕیارانەی دەکرد.

پێش هەر شتێک، دەرکردنی ئەم بڕیانە لە پیاوتی و خواناسی شەرعەوە نەبووە، بەوە باوەڕمەکەن کە کورد بە کەسوکاری خۆی و نەوەی سەڵاحەددین ناودەهێنێت.

بەشێکی ڤیدیۆکە ببینن: ئەی کوردانی کەسوکارمان و ئەی نەوەکانی سەڵاحەددین، بڕوا بەوە مەکەن کە ئێمە خراپەمان بۆ کوردانی کەسوکارمان دەوێت، سوێند بەخوا هەر کەسێک بە خراپە دەستتان بۆ درێژ بکات، ئەوە نەیار و دوژمنی ئێمەیە تا رۆژی دوایی، ژیانمان و ژیانتان یەکە.

ئەحمەد شەرع، لە ژێر فشاری ئەمریکا و وڵاتانی نێودەوڵەتی و بۆ مانەوەی خۆی، ناچار کرا ئەم بڕیارانە دەربکات، چونکە لەژێر پەردەوە، سووریا دابەشکراوە بەسەر چوار زۆن هەر زۆنێک، لە ژێر هەژموونی وڵاتێکی نێودەوڵەتین دەبن.

دابەشکارییەکە بەمشێوەیە:
زۆنی یەکەم؛ رۆژئاوای کوردستان بۆ ئەمریکا
زۆنی دووەم: دیمەشق، حەلەب و حەما و ئیدلب بۆ تورکیا
زۆنی سێیەم: ساحل و تەرتوس و بانیاس بۆ رووسیا و فەڕەنسا
زۆنی چوارەم: درعا و سوەیدا بۆ ئیسرائیل

ئینجا ئەم دابەشکارییە چۆن و لەسەر چ بنەمایەک کراوە، ئەوە لە ڤیدیۆی داهاتووی باسی پایتەخت بۆتان ڕوون دەکەمەوە، تەنانەت کشانەوەی ئەم بەیانییەی هێزەکانی هەسەدە لە رۆژهەڵاتی حەلەب، هەر لەسەر بنەمای ئەم رێککەوتنەیە.

لە چەند رۆژی ڕابردووشدا، ئەمریکا و خودی دۆناڵد تڕەمپ، لە رێگەی تۆم باراکەوە، کە نێردەی تایبەتی ئەمریکایە بۆ کاروباری سووریا، هۆشداری بە سەرۆکی سووریا داوە کە ئاگاداری هەنگاوەکانی بێت، ئەگەرنا چاوەڕوانی سزای تووند بکەن. هەر ئەمڕۆش لە هەولێر، مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک کۆ دەبنەوە.

07 شوبات 2026 16:12
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026