پایتەخت

یەکێتی تووشی کێشەی دارایی بوو!

کورتە

کێشەی دارایی لە ناو یەکێتی! چەندین مانگە کەناڵی کوردسات، چەند میدیایەکی دیکە و ئۆرگانەکانی حزب مووچەیان وەرنەگرتووە!

کێشەی دارایی لە نێو یەکێتی سەری هەڵدا

کادیران و ئەندامانی یەکێتی لە ئۆڕگان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن، ماوەی چەندین مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە!

سڵاوتان لێ بێت، لە باسی پایتەختەوە نهێنی کێشەی دارایی نێو یەکێتیتان بۆ ئاشکرا دەکەم

کادیرانی یەکێتی، هەم لە ئۆرگانەکانی حزب و هەمیش ئەوانەی لە کەناڵ و دەزگاکانی ڕاگەیاندن کار دەکەن، لە بارودۆخێکی خراپدان، چونکە ماوەی چەندین مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە، جگەلە کەناڵ ٨ نەبێت کە لە کاتی خۆی مووچەی بۆ خەرج کراوە، لە تەواوی ئۆرگان و دەزگاکانی دیکە، ماوەی نزیکەی دوو مانگە مووچە هەر دابەش نەکراوە!

لە ڕاگەیاندنەوە دەستپێدەکەم، بەپێی زانیارییەکانی باسی پایتەخت، کێشەی نێوان بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و د. لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق، کە چەند رۆژێک پێش ئێستا بۆم باسکردن، بارودۆخی کەناڵی کوردسات زۆر خراپ کردووە و گەیاندویەتییە مریشکە ڕەشە، خەریکە ئەو کەناڵەکەی یەکێتییەکان شانازییان پێوە دەکەن دادەروخێت، چونکە بەشێک لە کارمەندەکانی ماوەی هەشت مانگە و ئەوانەی دیکەش، ماوەی چوار مانگە مووچەکانیان وەرنەگرتووە!

ئینجا ئەم کێشەیەی کوردسات بۆ وا قووڵ بووەتەوە و بۆ یەکێتی و خودی بافڵ تاڵەبانی مووچەی بۆ خەرج ناکات، ئەمە بەهۆی ئەوەیە کە دێرین لەتیف رەشید، یانی کوری سەرۆککۆمار و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، بەرێوەبەری گشتی دەزگای میدیایی کوردساتە و کێشەی نێوان بافڵ تاڵەبانی و د، لەتیف رەشید، وایکردووە سەرۆکی یەکێتی خەرجییەکانی ئەم کەناڵە ڕابگرێت و ئەمەش دۆخێکی ناخۆشی بۆ کارمەندانی دەزگای میدیایی کوردسات دروستکردووە و کارمەندەکانیش، هەرەشەی وازهێنانی بە کۆمەڵ دەکەن.

بەشێکی دیکەی میدیکانی یەکێتی، ماوەی دوو مانگە مووچەکانیان وەرنەگرتووە و تەنانەت دەنگۆ خورانی مووچەی مانگە ١٢ لە نێو کارمەندەکان سەری هەڵداوە، چونکە کارمەندەکان نزیکەی دوو مانگ جارێک مووچە وەردەگرن.

لە ئۆرگانەکانی حزب، کارگێرانی کۆمیتە ٥٦٥ هەزار دینار و ئەندامانی کۆمیتە ٣٩٨ هەزار دینار وەکو مووچە وردەگرن، کەچی ئەوانیش مووچەی مانگی ١٢یان خوراوە و ماوەیەکە، مووچەکانیان دوو مانگ جارێک دابەش دەکرێت، کێشەکەش سەرتاسەرییە و لە تەواوی شار و ئۆرگانەکان بەمشێوەیە.

ئینجا لە نێو میدیا دا، بارودۆخەکە زۆر جیاوازە، وەکو ئۆرگانەکانی حزب نییە، بۆ نمونە لە کەناڵی کوردسات کە ٤٠٠ کارمەند زیاتری هەیە، ئێستا زیاتر لە ٢٥٠ کارمەند، بە نیازن بەیەکەوە هەڵوێست وەگرن و واز لە دەزگاکە بهێنن، چونکە ئەوان دواجار رۆژنامەنووسن و لە پێناو پژێوی ژیان خۆیان و خێزانەکانیان کار دەکەن.

ئەوەی بۆم باسکردن، بارودۆخی دارایی ئۆرگانە حزبی و میدیاییەکانی یەکێتییە، و ناشزاندرێت کەی کێشەکەیان چارەسەر دەکرێن.

07 شوبات 2026 16:06
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026