پایتەخت

ئەو سێ گەنجە کێبوون بە ئاڵای کوردستان چوونە ناو یاریگا؟

کورتە

ئەو سێ گەنجە کێبوو شەوی ڕابردوو بە ئاڵای کوردستان چوونە ناو یاریی مان سیتی و گەڵاتەسەڕای تورکی؟

"دەڵێن هەندێک سات هەن، مێژوو تێیاندا ڕادەوستێت.. 
هەندێک شوێن هەن، دەبنە مینبەری هاواری نەتەوەیەک.. 
بەڵێ دوێنێ شەو، یاریگای ئیتیحادی مانچێستەر سیتی تەنیا شوێنی یاریکردن نەبوو بە تۆپ، بەڵکو بوو بە مەیدانی نیشاندانی ناسنامەی نەتەوەیەک کە ساڵانێکی دەوێت تەنها تا لە یاد بچێتەوە.
"لە بەردەم ٣٥ هەزار و ٢٥٩ هاندەردا، لەو کاتەی چاوی ملیۆنان کەس لەسەر شاشەکان بوون، سێ گەنجی کورد، سێ شێرەکوڕی ئەم نیشتمانە، بڕیاریاندا هاوسەنگییەکە تێکبدەن.
 'بەڵێن و هەڵۆ'.. بەو ئاڵا ڕەنگینەی کە خوێنی شەهیدانی پێوەیە، وەک هەڵۆ هەڵیانکوتایە ناو یاریگا، ئاڵای کوردستانیان لە بەردەم هەموو جیهاندا بەرزکردەوە، بەڵام بیرتان نەچێت، ئەوەی ئەوان کردنیان بۆ نمایش نەبوو، بەڵکو بۆ ئەوەبوو کە بڵێن: ئێمە کوردین و لێرەین و لە کوێیەک بێت، بەرگری لە گەلەکەمان دەکەین.
"بوەستن، دیمەنە هەرە کاریگەرەکە هێشتا ماوە! 
لەو کاتەی هەمووان شۆکبوون بە بەڵێن و هەڵۆ، 'میران' وەک قارەمانێکی ناو داستانە کۆنەکان، بە جلوبەرگی ڕەسەنی کوردی و پشتدێنێکی ڕەشەوە، کە نیشانەی توندوتۆڵی و پیاوەتییە، خۆی بە ناو یاریگادا کرد. 
میران نەیدەویست تەنیا ڕابکات، ئەو دەیوێست مێژوو بنووسێتەوە، بۆیە دوو پەنجەی ئازادی بەرز کردەوە و بە هەموو جیهانی گوت، بەڵێ بۆ ئازادی و ئاشتی گەلی کورد.
ئینجا هەرچەندە سوپایەک لە پاسەوان دەوری میرانیان دان، هەرچەندە ڕێگرییان لێکرد ئاڵاکەی دەربێنێت و بیشەکێنێتەوە، بەڵام کارەکە تەواو بوو، چونکە ئەو چەند چرکەیە، بەس بوو بۆ ئەوەی تەواوی سۆسیال میدیای جیهان بهەژێنێت. ئەو چەند چرکەیە بەس بوو بۆ ئەوەی نەیاران تووشی شۆک بن.
"دەزانی کێ لە هەمووان زیاتر بەم دیمەنانە تووڕەبوون؟ هاندەرانی گەڵاتەسەڕای و تورکەکان زۆر بەم دیمەنانە تووڕەن و دەکوڵێن، چونکە ئەوان باش دەزانن ئەمە تەنیا یارییەک نەبوو. ئەوان تێگەیشتن کە گەنجی کورد، لە هەر شوێنێکی ئەم زەوییە بێت، لە کاتی پێویستدا دەبێتە پارێزەری ئەم ئاڵایە.

ئەمەیە کورد.. لە هەر شوێنێک بێت، ڕەسەنایەتی و ئاڵاکەی لەگەڵ خۆیدا هەڵدەگرێت.

07 شوبات 2026 15:52
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026