چی له‌باره‌ی مێژووی كه‌زییه‌وه ده‌زانیت؟
بینه‌ر به و زانیاری جیاواز و سه‌رنجڕاكێش لە بارەی کەزییەوە بزانه
'كه‌زی' خاوه‌ن مێژووێكی كۆن و هێمای جیاوازی نه‌ته‌وه‌كانی جیهانه. بۆ ژنانی كوردییش زمانی چیرۆكێكی بێده‌نگ و ئازارێكی قووڵ و هیوایه‌كی بڕدراوه!
كه‌زی و بسك یان پرچ له نێو نه‌ته‌وه‌كانی جیهاندا مێژووێكی كۆنی هه‌یه، سمبوولی ئایین، پله‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی و ناسنامه‌ی وجووده. 30 هه‌زار ساڵ پێش ئێستا پەیکەری "ڤینوسی ویلێندۆرف" له‌سه‌ر شێوازی كه‌زی دروستكراوه. 3500 ساڵی پێش زایین، له‌نێو هۆزەکانی هیمبا له ئه‌فریقیا كه‌زی هێما بووه بۆ ناسینەوەی تەمەن، خێزان و بابه‌تی هاوسەرگیری. هه‌روه‌ها له میسڕی كۆن، ژنان و پیاوان كه‌زییان بۆ جوانی و به زێڕ و مرواری به‌كارهێناوه. له‌نێو گریك و ڕۆمانه‌كانییش ژنی پیاوه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان، تا نیشانی بده‌ن پاره و ده‌سه‌ڵاتییان هه‌یه كه‌زییان ئاڵۆز كردووه.
له كولتوور و مێژووی كوردیدا، كه‌زی و بسك هێمای جوانی و ڕه‌سه‌نایه‌تی ژنی كورده. زۆر جۆری كه‌زی هه‌یه و هه‌ر جۆرێكیش خاوه‌ن مانایه‌كی قووڵه. شاعیرانی كۆن و نوێش به چه‌ندین شێواز له‌باره‌ی كه‌زی و پرچی خانمانی كورد شیعری‌یان نووسیوه، بۆ نموونه قوبادی جه‌لیزاده ده‌ڵێت: 'ئه‌وه‌نده بسك و كه‌زی له گه‌ردنێ ئاڵاندم، به‌وه ڕانه‌گه‌ییم له‌به‌رده‌م په‌تی سێداره‌دا، تف له بیچمی جه‌لاده ڕه‌نگ په‌ڕیوه‌كه‌م بكه‌م'. هێمن موكریانیش له دێڕێكدا ده‌ڵێت: 'ئەسیری بسکی ئاڵۆزی کچە کوردێکی نەشمیلم، تەماشا کەن چ سەیرێکە بەدەستی دیلەوە دیلم'.
ژماره‌ی كه‌زی و ماناكانی له كولتووری كوردیدا: یه‌ك كه‌زی و دوو كه‌زی و چوار كه‌زی و چل كه‌زی؛ ئه‌مانه به‌شێكن له جۆره‌كانی كه‌زی و هه‌ر یه‌كێكیشیان مانایه‌كی تایبه‌تی هه‌یه. بۆ نموونه كچانی گه‌نج و نه‌وجه‌وانانی كورد، بۆ نیشاندانی کچێنی و ده‌رخستنی پێگه‌یشتنیان، كه‌زی ساده‌ی یه‌ك كه‌زی و دوو كه‌زییان ده‌كرد. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر خانمانی كورد پرچییان بۆ چوار كه‌زی دابه‌شكردبووا، وه‌ك هێمای ئاماده‌بوونییان بۆ هاوسه‌رگیری سه‌یر ده‌كرا. هه‌رچی 'چل كه‌زی'ییشه ئه‌م جۆره‌یان جیاوازتره له‌وانی دیكه، چونكه زۆرترین ناوبانگی هه‌یه و هێمای كچه هه‌ره جوان و شازاده‌كان بووه. له مێژوودا كه‌زی كچان و ژنانی كورد هه‌موو كات سه‌مبولی ناسنامه و ڕه‌سه‌نایه‌تی، به‌رخۆدان و كه‌رامه‌ت بووه.
له مێژوودا ژنانی كورد ته‌نیا له‌كاتی شین و ماته‌مینی و ڕووداوێكی ئازاربه‌خش كه‌زی خۆیان بڕیوه. به‌م دواییه، به‌شه هه‌ره به ئازاره‌كه‌ی كه‌زی كه‌وته نێو سۆشیال میدیا و كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر شه‌قامی كوردی دروست كرد. كاتێك چه‌كدارێك كه‌زی كچه شه‌ڕڤانێك به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێت و شانازی به شه‌هیدكردنییه‌وه ده‌كات. ئه‌م گرته‌یه به‌س بوو، تا له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ترێندی 'شكۆی كه‌زی' ڕابگه‌یه‌ندرێت.