پایتەخت

ئەڵمانیا 3 ملیار ماسکی بەکارنەهاتووی سەردەمی کۆرۆنا دەسوتێنێت

ئەڵمانیا 3 ملیار ماسکی بەکارنەهاتووی سەردەمی کۆرۆنا دەسوتێنێت
کورتە

حکومەتی ئەڵمانیا لەسەر دەمی کۆرۆنا نزیکەی 6 ملیار ماسکی کڕیبوو، لە کاتێکدا تەنیا 2 ملیار ماسک دابەش کرابوون؛ ئێستا بە ناچاری ماسکەکان دەسووتێنێت.

حکومەتی ئەڵمانیا لەسەر خەرجکردنی پارەیەکی خەیاڵی بۆ لەناوبردنی ماسک و کەلوپەلی پزیشکی بەکارنەهاتوو، تووشی ڕەخنە دەبێتەوە.

حکومەتی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، تا ئێستا نزیکەی 3 ملیار ماسکی بەکارنەهاتووی سەردەمی کۆرۆنایان سووتاندووە. وەزارەتی تەندروستی وڵاتەکەش لە وەڵامی پرسیارێکی پارتی سەوز ڕایگەیاند، نزیکەی 6 میار ماسک بۆ "مامەڵەی گەرمی" نێردراون، کە پڕۆسەیەکی ریسایکلینە، تێیدا لە ڕێگەی سووتاندنەوە وزە بەرهەم دەهێندرێت.

حکومەتی ئەڵمانیا لەسەر چۆنییەتی تەرخانکردنی پارەی وەزارەتی تەندروستی تووشی ڕەخنەی توندی خەڵک و لایەنە سیاسییەکان بووەتەوە، چونکە تا ئێستا نزیکەی 8 ملیۆن یۆڕۆی لە پڕۆسەی ریسایکلین بۆ لەناوبردنی کەلوپەلی پزیشکی بەکارنەهاتوو  خەرج کردووە، کە لەلایەن بەڵێندەرە دەرەکییەکانەوە ئەنجام دەدرێت.

لە ساڵی 2024، دادگەی فیدراڵی پێداچوونەوەی وڵاتەکە بۆی دەرکەوت، کە وەزارەتی تەندروستی 5.7 ملیار ماسکی بە 5.9 ملیار یۆرۆ کڕیوە، هەرچەندە "خواستی راستەقینە لەسەر ئەم ماسکانە زۆر کەمتر بووە". گۆڤاری دێر شپیگل ئەڵمانی ڕۆژی پێنجشەممە ڕابردوو بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ساڵی 2026، 85 ملیۆن دەمامکی دیکە لەناوببرێن.

ئەمە لە کاتێکدایە، هەر بەگوێرەی ئامارەکانی حکومەت، کە لەلایەن گۆڤاری دێر شپیگل بڵاوکراوەتەوە، تەنها 2 ملیار ماسک لە ماوەی کۆرۆنا دابەش کرابوون.

06 شوبات 2026 15:53
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026