پایتەخت

نەوەی نوێ بە یەکێتی فرۆشرا!

کورتە

ئاگاتان لێیە نەوەی نوێ بە یەکێتی فرۆشراوە؟ باسی پایتەخت چەندین نهێنی ئاشکرا دەکات.. شۆۆۆک دەبیت

 

دەزانم بە ناونیشانی ئەم بابەتە شۆک دەبن، بەڵام زانیاریی وام بۆ هێناون کە بە ئاسانی دەستی هیچ میدیا و کەسێک ناکەوێت!

سڵاوتان لێ بێت، سەفین کوردۆم، لە باسی پایتەختەوە ناوەڕۆکی رێککەوتنی  بافڵ تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحیدتان بۆ ئاشکرا دەکەم؛ پێشتان دەڵێم لە ناو نەوەی نوێ خەریکە چ تەقینەوەیەک ڕوودەدات!

نەوەی نوێ خەریکە بە تەواوی هەڵدەوەشێتەوە، ڕەنگە لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا، دەرگای جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە تەواوی دابخرێت و تێکەڵ بە یەکێتی بکرێت.

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نوێ رێککەوتووە، نەوەی نوێ بە تەواوی تێکەڵی یەکێتی بکرێت یاخود ببێتە بەشێک لە یەکێتی.

ئەمە لە بەرامبەر چی دەکرێت و مەرجەکانی شاسوار عەبدولواحید بۆ بافڵ تالەبانی چین؟ بوەستن با پێتان بڵێت.

شاسوار عەبدولواحید، دوای ئازادکردنی بە مەرج، هەر لە زیندانەوە ڕەزامەندی تەواوی بە بافڵ تاڵەبانی داوە کە نەوەی نوێ تێکەڵ بە یەکێتی بکرێت، لە بەرامبەر دا ساسوار عەبدولواحید سێ پرۆژەی وەبەرهێنان لە سلێمانی وەردەگرێت و خۆی و سرەوە عەبدولواحیدی خوشکی، دەبنە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی.
ئەمە بەس نییە، بەڵکو شاسوار عەبدلواحید مەرجی دیکەی بۆ بافڵ تاڵەبانی داناوە و سەرۆکی یەکێتیش قبووڵی کردووە؛

یەکەمیان؛ چارەسەرکردنی کێشەی نزار عەبدلواحیدی برای شاسوار عەبدلواحید، کە چەندین کەیسی ساختەکاری و گەندەڵی هەیە، لە ماوەی ڕابردووش هەر لەسەر ئەم بابەتە لە بەغدا دەستگیر کرا.
دەقی بڕیارەکەیە کە لە لایەن دادگەی رەسافە بە چوار ساڵ زیندانی کردن سزا درا؛ بە تاوانی ساختەکاری و بە کارهێنانی چەکی بانکی بێ رەسید.

دووەمیان؛ چارەسەکردنی کێشە بازرگانییەکانی شاسوار عەبدولواحیدە لە سلێمانی و عێراق
سێییەمیان؛ داخستنی دۆسییەکانی نەدانی باجی کۆمپانیای نالیای شاسوار عەبدوالحیدە
چوارەمیان؛ داخستنی دۆسیەی چاڤیڵاند و ڕاگرتنی تەواوی سکاڵای خاوەن پشکەکان

ئینجا هەر لە ئێستاوە، نەوەی نوێ هیچ بڕیارێک بەبێ بافڵ تاڵەبانی نادات، بگرە بافڵ تاڵەبانی لە ژێر پەردەوە بووەتە کەسی یەکەم و دەمڕاستی یەکێتی و نەوەی نوێ، لێرە بەدواوە بافڵ تاڵەبانی هەر بڕیارێک بدات، ڕاستەوخۆ لە نەوەی نوێش جێبەجێ دەکرێت، تاوەکو قۆناغی تێکەڵبوونەوەی نەوەی نوێ بە یەکێتی تەواو دەبێت.

تەنانەت، دوێنێ کە میدیاکانی یەکێتی و بۆردی ڕاگەیاندن و ئەو گروپانەی شیوەنیان بۆ داخستنی ئۆفیسی ئێن ئار تی لە هەولێر و دهۆک دەکرد، ئەمە بە بڕیاری خودی بافڵ تاڵەبانی بوو و هەموو میدیاکانی یەکێتی ڕاسپێردراون، چۆن بەرگری لە یەکێتی دەکەن، ئاواش دەبێت بەرگری لە نەوەی نوێ و ئێن ئار تی بکەن.

ئینجا با باسی بارودۆخی نێو نەوەی نوێتان بۆ بکەم.
لە ناو نەوەی نوێ دۆخەکە بە تەواوی تەقیوەتەوە، ناڕەزایەتییەکی زۆر لە دژی شاسوار عەبدولواحید و بڕیارەکانی بۆ تێکەڵبوونەوەی بە یەکێتی دروستبووە، شەش پەرلەمانتار کە زۆربەیان خەڵکی هەولێر و دهۆکن، بە شاسوار عەبدولواحیدیان گوتووە، چۆن تۆ کۆتاییت بە نەوەی نوێ هێنا، پەیوەندی ئێمە و تۆش کۆتایی هات و چیتر پابەندی یەک بڕیاری حزب نابین. 

هەر ئەوە نییە، لە ناو نەوەی نوێ ناڕەزایەتی زۆرتر هەیە، بەڵام بارودۆخەکە نوێیە و لە ماوەی چەند داهاتوودا، خۆتان وازهێنانی ئەو پەرلەمانتارانە و سەتان لایەنگری و ئەندامی ئەو جوڵانەوەیە دەبینن.

05 شوبات 2026 23:00
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026