وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە
ئەمشەو ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بەسەردانێک گەیشتە هەولێر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کۆبوویەوە
کەمێک پێش ئێستا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کرد.
ئەمشەو ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بەسەردانێک گەیشتە هەولێر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر چەند پرسێک کۆبوونەوە.
نێچیرڤان بارزانی و ژان نوێل بارۆ لە کۆنفرانسێکی هاوبەشی ڕۆژنامەوانی دا ڕایانگەیاند، کۆبوونەوەکە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان هەرێم و فەرەنسا بووە، هەروەها جەخت لە لەسەر چارەسەکردنی کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەربکرێن.
هەردوولا جەختیان لە جێبەجێ کردنی رێکەوتنی نێوان دیمەشق و هەسەدە کردەوە، فەرەنسا پشتیوانی خۆی بۆ هەرێم و پشتیوانی بۆ کوردانی ڕۆژئاوا دوپاتکردەوە.
لەلایەکی دیکەوە، هەرێمی کرودستان سوپاسی ڕۆڵی ماکرون بۆ ئاگربەستی سوریا بە گرینگ وەسف دەکات، هاوکات وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئاماژەی بەوەدا کە لێرەن بۆ ئەوەی رێکەوتنی دیمەشق و هەسەدە جێ بکرێت.
بڕیارە سبەی ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەگەڵ سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی کۆببێتەوە.