پایتەخت

کوردێک لە سوپای رووسیا کوژرا

کوردێک لە سوپای رووسیا کوژرا
کورتە

گەنجێکی دەڤەری برادۆست لە نێو ڕیزەکانی سوپای رووسیا کوژرا

 

گەنجێکی دەڤەری برادۆست لە نێو ڕیزەکانی سوپای رووسیا کوژرا، بنەماڵەکەی دەڵێن: "هەڵیانخەڵەتاندووە و بردوویانە بۆ رووسیا".

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە بنەماڵەی عەبدولوەهاب خدر خراوەی بڵاویکردەوە، ئەمرۆ هەواڵی نەمانی کورەکەیان لەلایەن حوکمەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پێگەیشتووە.

 

گەنجێکی کورد بەناوی 'مەتین عەبدولوەهاب خدر برادۆستی'، تەمەنی 23 ساڵ بووە و خەڵکی دەڤەری برادۆستە، لە شەڕی نێوان رووسیا و ئوکرانیا کوژرا.

 

بنەماڵەی عەبدولوەهاب خدر هۆکاری چوونی کوڕەکەیان بۆ رووسیا ئاشکرا دەکەن، لەماوەی ڕابردوودا کورەکەیان دوای هەڵخەڵەتاندنی لەلایەن گروپێکەوە و بردرابوو بەرەو وڵاتی رووسیا، بۆ بەشداری  شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا.

 

 ئەم بنەماڵەیە ئاگاداری هاووڵاتییان دەکەنەوە و دەڵێن: "ئێمە چاوەڕێی گەڕانەوەی تەرمی کوڕەکەمان دەکەین و پرسە دانانێین".

05 شوبات 2026 21:00
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026