پایتەخت

تەواوی زانیارییەکانی دۆسیەی ئیپستین

کورتە

بۆ خوار تەمەنی 18 ساڵ ئەم ڤیدیۆیە گونجاو نییە!؛ وردەکاری تەواوی دۆسیەی ئیپستین لە باسی پایتەخت

دۆسیەی جێفری ئیپستین چییە؟ 

چۆن تاوانی سێکسیی دژ بە منداڵان کراوە؟

 چۆن زانیارییەکان ئاشکرا بوون؟

من لە باسی پایتەختەوە، ورد و درشتی تاوانەکانی دۆسیەی ئیپستینتان بۆ باس دەکەم

جێفری ئیپستین، تەنها ملیۆنێرێکی ئاسایی نەبوو؛ ئەو پیاوێک بوو کە توانیبووی تۆڕێکی ئەوەندە ئاڵۆز دروست بکات کە سەرۆکەکان، پاشاكان، زاناكان و ملیاردێرەکان لە دەوری خۆی کۆبکاتەوە. بەڵام لە پشتی ئەم پەردە بریقەدارەوە، ئیپستین گەورەترین تۆڕی بازرگانیکردن بە مرۆو و ئیستغلالکردنی سێکسی کچانی مێردمنداڵی بەڕێوەدەبرد.

ئەمە ڕاپۆرتێکی هەژێنەرە، بۆ تەمەنی خوار ١٨ ساڵ گونجاو نییە سەیری بکات، چونکە بۆ یەکەمجارە ڕاپۆرتێکی وا ورد ببینن و زانیاریی وا ببیستن

ئەم ڤیدیۆیە ببینین؛ ئینجا با دەست پێ بکەین

١. دۆسیەی ئیپستین چییە و چۆن دەستیپێکرد؟
ئەم دۆسیەیە گەورەترین تۆڕی "کۆیلایەتی سێکسی و ئیبتزازی سیاسییە" لە مێژوودا. جێفری ئیپستین، کە وەک مامۆستایەکی ماتماتیکی ئاسایی دەستیپێکرد، لە هەشتاکاندا چووە ناو جیهانی دارایی و بوو بە متمانەپێکراوی ملیاردێرەکان. 

ئەو بێویژدانانە کارگەیەکی لە کچانی مێردمنداڵ دروستکرد، نەک تەنها بۆ چێژ، بەڵکو بۆ ئەوەی بیکاتە "چەک" و دژی سەرۆک و دەسەڵاتدارانی جیهان بەکاریبهێنێتەوە.


٢. تاوانە سێکسییەکان لە کوێ دەکران؟ 
ئیپستین چەندین "قەڵای" هەبوو کە تێیدا تاوانەکانی تێدا دەکران
یەکەم؛ دوورگەی لیتل سانت جەیمس: ناسراو بە "دوورگەی پێدۆفیلەکان" لە دەریای کارایبی، لەو دوورگەیە سەتان منداڵ هەبوون و هەموویان بۆ سێکس بەکاردەهێنران.

دووم؛ کۆشکی نیویۆرک: گەورەترین ماڵی ئیپستین لە مانهاتن، کە ئەم تاوانانەی تێدا دەکران و پڕ بوو لە کامێرای شاراوە.

سێیەم؛ فڕۆکەی "لۆلیتا ئێکسپرێس": فڕۆکەیەکی تایبەت بوو بۆ گواستنەوەی کچان لە تەواوی جیهان و هەر لە نێو ئەم فرۆکەیە، دەستدرێژی دەکرایە سەر.

چوارەم: کێڵگەی زۆرۆ: ئیپستین خاوەنی کێڵگەی "زۆرۆ" بوو لە نیو مەکسیکۆ. لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە ئەمە هەر کێڵگە نەبووە، بەڵکو لە ژێرەوە تۆڕێکی زۆر ئاڵۆزە بووە و دەیان ژووری جیاوازی تێدا دروستکراوە. ژوورەکان جۆرێک دروستکراون کە دەنگی تێدا نەچێتە دەرەوە و ژووری ئاسایی نەبوونە. دەوترێت ئەمە شوێنی "بەرهەمهێنانی منداڵ بووە" بۆ ئەو سەرکردانەی کە دەیانویست منداڵەکانیان بە ناوی خۆیانەوە نەبێت.

٣. تۆڕی شەیتان: جێفری ئیپستین و حەیاچوونی سەرۆکەکان
بەپێی زانیارییەکان، زیاتر لە ١٧٠ ناوی گەورە لە سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان تێوەگلاوەکانی: ئینجا کێ لە لیستەکەدایە، با پێتان بڵێم:

 بێڵ کلینتن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، ناوێکی دیاری نێو ئەم کەیسەکە و ٢٦ گەشتی بە فڕۆکەکەی ئیپستین کردووە، دەگوترێت ئەو لە نێو فرۆکە دەستدرێژی کردووەتە سەر کچەکان، بەڵام کلینتن لە ساڵی ٢٠١٩ گوتی: چەند جارێک گەشتم لەگەڵ ئیپستین کردووە و ئاگاداری ئەو تاوانانە نەبوومە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا: هاوڕێیەکی نزیکی ئیپستین بوو، تۆماری ڤیدیۆیی تڕەمپ هەیە کە لەم کارانە تێوەگلاوە، جگەلەوەی کچان لە یانەکانی ترەمپەوە بۆ ئیپستین نێردراون و ترەمپ لە ساڵی ٢٠٠٢ قسەیەکی هەیە، دەڵێت: جێفری حەز بە ژنی جوان و تەمەن بچووک دەکات.

شازادە ئەندرۆ: کوڕی شاژنی بەریتانیا، ناوێکی دیاری نێو ئەم کەیسەیە و دەگوترێت یەک لە پیستر سێکسەکانی ئەنجامداوە، بەجۆرێک ئیپستین ژوورێکی تایبەتی بۆ ئامادە کردووە و لەو ژوورەدا، لەسەر داوای ئەندرۆ بووکەشووشەی ورچ دانراوە، تاوەکو کچەکان حەز بەو ژوورە بکەن و لە کاتی یارییکردن، ئەو دەستدرێژیان بکاتە سەر. ئەمە جگەلەوەی وێنەی لەگەڵ کچێکی ١٧ ساڵ گیراوە. ئینجا شازادە ئەندرۆ لەسەر هاوڕێیەتی خۆی و ئیپستین دەڵێت: پەشیمان نیم لە هاوڕێیەتی ئیپستین، چونکە پەیوەندییە بازرگانییەکانم سوودی هەبووە.

ئێهود باراک: سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل، ناوێکی دیکەیە کە چەندین جار سەردانی ماڵەکەی ئیپستینی کردووە و کاتێک کە چووەتە ماڵی ئیپستین، روخساری داپۆشیوە.

٤. سەرۆک و سەرکردە عەرەبەکان و "قوماشی کەعبە"
لە کاتی پشکنینی کۆشکی ئیپستین لە نیویۆرک، شتێکی باوەرپێنەکراو دۆزرایەوە: پارچەیەکی گەورە لە قوماشی کەعبە (پۆشاکی کەعبە) کە بە ئایەتە قورئانییەکان ڕازاندراوەتەوە.

ئەو پارچەی قوماشەی کەعبە چۆن گەیشتووەتە ماڵی ئیپستین، من پێتان دەڵەم؟

لەگەڵ ناوی هەموو ئەو سەرۆکانەی جیهان کە لەم کەیسە تێوەگلاون، سەرۆک و سەرکردە و سەرمایەدارەکانی وڵاتانی عەرەبی و کەنداو بێ بەش نین و ئەوانیش ناویان هەیە،  ئینجا بەپێی بەڵگەنامەکان ژنێکی سعودی بە ناوی عەزیزە ئەلەحمەدی، نامەیەکی زۆری لەگەڵ ئێپستین گۆڕیوەتەوە و ئەو ژنە، لە ساڵی ٢٠١٧ پارچەیەک لە قوماشی عەعبەی پیرۆزی بە دیاری بە جێفری داوە کە بەپێی گوتەکان بێت، ١٠ ملیۆن کەس دەستی لەو پاڕچە قوماشە داوە.

عەزیزە خۆی دەنگی نییە، بەدیار بابەتەکە شۆکبووە و بەپێی زانیارییەکان، ئەو ژنە داوای لە جێفری کردووە دراوێکی جیجیتاڵی بۆ وڵاتانی موسڵمان دروست بکات.

٥. ئیپستین چۆن جیهانی کۆنترۆڵ کرد؟
شۆکەکە لێرەدایە: ئیپستین لە هەموو ژوورەکانی خەوتنی ماڵەکاندا، کامێرای نهێنی داناوە.
کاتێک سەرۆکێک یان ملیاردێرێک دەستدرێژی کردووەتە سەر منداڵێک، ئیپستین ڤیدیۆکەی تۆمار کردووە. هەر بەم ڤیدیۆیانە، ئیپستین توانیویەتی بڕیارە سیاسی و ئابوورییەکانی جیهان بگۆڕێت. 

٦. منداڵەکان لە کوێوە دەهێنران؟
ئیپستین و جیزلاین ماکسوێڵ، جیزڵاین دەستەڕاستی ئپستین بووە، ئەوان تۆڕێکیان هەبووە کچانی تەمەن ١٢ بۆ ١٨ ساڵیان لە تەواوی جیهان بۆ ئەو دوورگەیە گواستووەتەوە.

سەرچاوەی هێنانی ئەو منداڵانە، قوتابخانەکان، شوێنە هەژارنشینەکان و رفاندن و فریودان بووە. بەپێی بەڵگەنامەکان زۆرینەی کچەکان لە رۆژهەڵاتی ئەوروپا و رووسیا بووە.

بەپێی ئامارەکان، مەزەندە دەکرێت لە ماوەی ٣٠ ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ١٠٠٠ کچ بووبێتنە قوربانی ئەم تۆڕە.

٧. ئەو کچەی "مردنی خۆی بینی"
لە ناو ئەو هەموو ئاڵۆزییەدا، قوربانییەکی ئیپستین بە ناوی (ماریا فارمەر) دەڵێت: "ئیپستین دەیویست بزانێت مرۆڤ لە کاتی مردندا چ هەستێکی هەیە". ئەو باسی لەوە کردووە کە ئیپستین و جیزلاین هەوڵیان داوە کچەکان بخنکێنن تاوەکو تەنها یەک هەنگاو لە مردنەوە دوور بن، تەنها بۆ ئەوەی چێژ لە "ترسی چاوەکانیان" ببینن کاتێک گیان لەدەست دەدەن.

٨. چۆن ٣٠ ساڵ کەس بەم تاوانەی قێزەونەی نەزانی؟
ئیپستین پارەی هەبوو بۆ کڕینی بێدەنگی. لە ساڵی ٢٠٠٨، کاتێک بۆ یەکەمجار دەستگیرکرا، داواکاری گشتی ئەمریکا (ئەلێکس ئەکۆستا) "ڕێککەوتنێکی شەیتانی" لەگەڵ کرد کە تەنها ١٣ مانگ زیندانی کرد و بە مەرجی، رۆژانە هەر لە زیندانەوە بچێتەوە سەر کارەکەی! ئەمە نیشانەی ئەوە بوو کە دەسەڵاتە گەورەکان دەیانپاراست، هەر تێوەگلاونی ئەو سەرۆک و سەرکردانەی ئەمریکاش گومانێکی دیکە کە ئەوان ئیپستینیان پاراستووە،

٩. مەرگی ئیپستین: خۆکوشتن یان تیرۆر؟
لە ١٠ی ئابی ٢٠١٩، ئیپستین لە زیندانێکی نیویۆرکدا بە مردوویی دۆزرایەوە، ئەوەی جێگای شۆکە و پرسیارێکی گەورەیە، مردنە گوماناویەکەی ئیپستینە، چونکە کاتێک ئیپستین مردووە، کامێراکان ڕێک لەو کاتەدا لەکار کەوتن. پاسەوانەکان، خەویان لێکەوت. بەڵگەی پزیشکیش دەریدەخات کە ئێسکی ملی بە جۆرێک شکاوە، کە تەنها لە کاتی خنکاندنی توند و بە دەست ئەمە ڕوودەدات.

١٠. ئیپستین چی لە دوای خۆی جێهێشت؟
ئیپستین تەنها ٥٧٧ ملیۆن دۆلار و دوو دوورگەی تایبەت، کۆشکەکانه لە نیویۆرک و فلۆریدا و پاریس و کێڵگەیەک لە نیو مەکسیکۆ و چەندین فڕۆکەیەکی تایبەتی لە دوای خۆی جێنەهێشت، ئیپستین ٣ ملیۆن بەڵگەنامە و هەزاران ڤیدیۆی جێهێشت، ئەمانە کەوتوونەتە دەستی ئێف بی ئای و بڵاونەکراونەتەوە، جگەلەوەی مۆسادی ئیسڕائیل بەڵگەی زۆر کاریگەرتری لایە.

١٢. جیزلاین ماکسوێڵ و باوکی، سیخوڕی نێودەوڵەتی
زۆر کەس دەپرسێت ئیپستین ئەم هەموو دەسەڵاتەی لە کوێ بوو؟ 
کلیلی وەڵامەکە لای باوکی "جیزلاین ماکسوێڵە، ڕۆبەرت ماکسوێڵ.
ڕۆبەرت ماکسوێڵ: ئیمپراتۆرێکی میدیایی بوو، بەڵام دوای مردنی دەرکەوت کە سیخوڕی مۆسادی ئیسرائیلی بووە.
دوای لێکۆڵینەوەکان، زۆرێک لە پسپۆڕانی هەواڵگری پێیان وایە ئیپستین و جیزلاین، لە ڕاستیدا کارمەندی مۆساد بوون. ئامانجیان ئەوە بووە سەرۆکەکانی ئەمریکا و ئەوروپا بخەنە ناو "تەڵەی سێکسی" بۆ ئەوەی سیاسەتەکانی جیهان لە بەرژەوەندی ئیسرائیل بێت. ئەمە شۆککەرترین لایەنی سیاسی دۆسیەکەیە.

١٣. دۆسیەکە ئێستا لە چ قۆناغێکدایە؟
جیزلاین ماکسوێڵ (هاوبەشی ئیپستین) بە ٢٠ ساڵ زیندانی سزادرا. بەڵام شۆکەکە ئەوەیە: هیچ کام لەو سەرۆک و ملیاردێرانەی ناویان لە لیستەکە دایە تا ئێستا دەستگیر نەکراون. دۆسیەکە وەک "بۆمبێکی کاتییە" کە تەنها کاتێک دەتەقێتەوە کە بەرژەوەندی دەزگا هەواڵگرییەکان بخوازێت بڵاو ببێتەوە.


١٤. چارەنووسی ٣ ملیۆن بەڵگەنامە و ڤیدیۆکان چی لێ دێت؟
 کێ کلیلی ئەم دۆزەخەی لایە؟
ئەمە ئەو پرسیارەیە کە جیهان چاوەڕوانی وەڵامەکەیەتی و دەڵێن، ڤیدیۆی سەرۆکەکان لە کوێن؟ 
بەپێی زانیارییەکان، کاتێک ئێف بی ئای هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵەکەی ئیپستین، چەندین هارد دیسک و بەڵگەیان دۆزیوەتەوە کە نیشانەی  ئێکسیان لەسەر بوو. دەوترێت پێش ئەوەی ئێف بی ئای بگات، جیزلاین ماکسوێڵ هەموو هارددیسک و ڤیدیۆ گرنگەکانی گواستووەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. ئەم ڤیدیۆیانە ئێستا وەک "بیمەی ژیان" وان بۆ جیزلاین و لە ژێر دەستی مۆساد دان؛ و ئەگەر چیزڵاین لە زیندان بکوژرێت، ڤیدیۆکان بڵاودەبنەوە و جیهان گڕ دەگرێت.



05 شوبات 2026 17:52
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026