پایتەخت

ئەو پیاوەی هەوڵی تیرۆرکردنی ترەمپی دا سزا درا

ئەو پیاوەی هەوڵی تیرۆرکردنی ترەمپی دا سزا درا
کورتە

دادگەی ئەمریکا بە تۆمەتی هەوڵی تیرۆرکردنی ترەمپ، (رایان روس)ـی 58 ساڵانی بە زیندانی "هەتاهەتایی" سزا و لەکاتی لەکاتی خوێندنەوەی سزایەکەی، ناوبراو هەوڵی خۆکوشتنیشی داوە.

داواکاری گشتی تاوانی هەوڵی "تیرۆرکردنی ترەمپی بە "قێزەون" وەسف کرد و دادوەریش قورسترین سزای بەسەردا سەپاند.

پێگەی تی ئێم زی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئایلین کانۆن، دادوەری دۆسیەی (رایان روس)، ئەو پیاوە 58 ساڵەی پار ساڵ بەر لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، پلانی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپی لە یاریگەیەکی گۆڵف لە فلۆریدا داڕشتبوو، دوای دانیشتنێکی 90 خولەکی سزای "هەتا هەتایی" بەسەردا سەپاند.

داواکاری گشتی لە یاداشتی سزادانی روس، تاوانەکەی بە "بەتەواوی پەشیمان نەبووەوە" وەسف کرد و گوتی: "سروشتی قێزەونی ئەم هەوڵە کوشتنەیە، بڕیارە خۆپەرستانە و توندوتیژییەکەی بۆ ڕێگریکردن لە دەنگدەرانی ئەمریکا لە هەڵبژاردنی سەرۆک ترەمپ لەڕێگەی تیرۆرکردنییەوە، قورستترین سزای شایەنییەتی."

رایان روس لە کاتی دادگەییکردنەکەیدا رەتیکردەوە پارێزەری هەبێت و خۆی نوێنەرایەتیی خۆی دەکرد. کاتێک سزایەکەی بۆ خوێندرایەوە، لە نێو دادگە لە ڕێگەی قەڵەمێکەوە هەوڵی "خۆ کوشتنی دا" و ویستی قەڵەمە لە ملی خۆی بدات، بەڵام ڕێگری لێ کرا و لە هەوڵی کوشتنی خۆشی شکستی هێنا.

دوای شکستهێنانی روس لە تیرۆردکردنی ترەمپ، نامەیەکی جێهێشتبوو و دانی بە تاوانەکەیدا نابوو، تێیدا دەیگووت: " ئەمە هەوڵێک بوو بۆ کوشتنی دۆناڵد ترەمپ، بەڵام شکستم هێنا. هەموو هەوڵێکم دا کە لە توانامدا بوو. ئێستا ئەوە لەسەر تۆیە (خەڵکی ئەمریکا) کە کارەکە تەواو بکەیت. من 150,000 دۆلار پێشکەش بە هەر کەسێک دەکەم بتوانێت ئەم کارە تەواو بکات."

05 شوبات 2026 11:25
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026