پایتەخت

چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاری دا

چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاری دا
کورتە

چوارچێوەی هەماهەنگی یەکێتیی و پارتی ئاگادار دەکاتەوە

 

بڕیارە هەفتەی داهاتوو دانیشتنی تایبەتی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆککۆمار بەڕێوەبچێت، چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان لەمبارەیەوە یەکێتیی و پارتی ئاگادار دەکاتەوە.

 

کەمێک پێش ئێستا چوارچێوەی هەماهەنگی لە ڕاگەیەندراوێکدا  داوا لە سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان دەکات، کە گرنگی بەو پێشنیازانە بدەن کە شاندەکەیان لە سەردانی ئەم دواییەیدا بۆ هەرێم پێشکەشی کردوون، بە ئامانجی خێراکردنی ڕێککەوتن و کۆتاییهێنان بە چەقبەستوویی سیاسی.

 

چوارچێوەی هەماهەنگی سەبارەت بە یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق دەڵێت: "پەرلەمانتاران سەرپشکن لە دەنگدان بە بەربژێری هەر لایەنێک، ئەگەر یەکێتی و پارتی نەگەیشتنە رێککەوتن".

 

بۆ هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق 18 کاندید لە کێبڕكی دان بۆ وەرگرتنی پۆستەکە و دیارترینیان( فوئاد حسێن و نزار ئامێدییە).

04 شوبات 2026 23:10
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026