پایتەخت

وەزارەتی دارایی نووسراوی بۆ ڕەوانەکردنی 48 ملیارەکەی سلێمانی

وەزارەتی دارایی نووسراوی بۆ ڕەوانەکردنی 48 ملیارەکەی سلێمانی
کورتە

کەی 120 ملیارەکە دەنێردرێت و مووچە دەگات؟

وەزارەتی دارایی نووسراوێکی ئاڕاستەی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە کردووە بە مەبەستی ڕەوانەکردنی داهاتی نانەوتی هەردوو پارێزگا، تاوەکو مووچەی مانگی 1ـی مووچەخۆران لە بەغداوە بگات.

 

لە نووسراوێکی ئاوات شێخ جەنگی، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان داوای لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بانکی ناوەندی هەرێم لقی سلێمانی کردووە، بۆ ڕەوانەکردنی 48 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە بۆ سەر هەژماری وەزارەتی دارایی.

 

بەگوێرەی نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی هاتووە، هۆکاری داواکە بۆ ناردنی 120 ملیار دینارەکەیە بۆ بەغدا تاوەکو مووچەی مانگی 1ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکرێت.

 

بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا مانگانە بۆ دابینکردنی شایستە دارییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، پێویستە حکومەتی هەرێم بڕی 120 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغدا بکات.

04 شوبات 2026 21:44
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026