شەقامی هاتنە دەرەوە لە فڕۆکەخانەی هەولێر دادەخرێت
ئەمشەو شەقامی هاتنە دەرەوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر داددەخرێت
ئەمشەو شەقامی هاتنە دەرەوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر تا ترافیک لایتی فرۆکەخانە سەر شەقامی 100 مەتری دادەخرێت.
کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە، کە شەقامی ئاراستەی چوون بۆ ناو شار تا بەردەم شوقەکانی پارک ڤیو بە تەواوی دادەخرێت، ئەم داخستنە بەهۆی کاری هەڵکەندنە لە شەقەمەکە بۆ گواستنەوەی بۆری ئاوی پڕۆژەی گواستنەوەی ئاوی خێرا.
هاتووچۆی هەولێر باس لەوەدەکات، ماوەی کارکردن 15 ڕۆژی پێدەچێت و داوا لە شوفێران دەکات، کە ڕێگەی جێگرەوە بەکار بهێنن و ئارامیان هەبێت تا ئەو کاتەی کارەکان تەواو دەبن.