پایتەخت

پەیامی سەرۆک بارزانی لەسەر کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ ڕۆژئاڤا

پەیامی سەرۆک بارزانی لەسەر کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ ڕۆژئاڤا
کورتە

سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند، گەلی کوردستان ئەو راستییەی دووپاتکردەوە لە خۆشی و ناخۆشیدا پشت و پەنای یەکترن و دەستخۆشی لە تەواوی خەڵكی کوردستان کرد.

سەرۆک بارزانی هەڵوێستی گەلی کوردستانی لەبارەی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکارییەکان بۆ رۆژئاوای کوردستان بە "یەکڕیزی گەلی کورد" وەسف کرد و هەوڵ و ماندووبوونەکانیان بەرز نرخاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا سووپاسی خەڵكی کوردستانی بۆ بە دەنگ هاتنی خەڵکی ڕۆژئاڤا ڕاگەیاند و گووتی: ئەم هەڵوێستەیان مێژووییە و جێگەی شانازی و پێزانینە.

سەرۆک بارزانی سووپاس و پێزانانی تایبەتی لە دەزگەی خێرخوازیی بارزانی و هەموو ئەو ڕێکخراو و لایەن و کەسایەتی و میدیایانە کرد، کە ڕۆڵیان هەبووە لە کۆکردنەوەی هاوکاری و پێداویستی و یارمەتییەکان بۆ خەڵکی ڕۆژئاوا، دەڵێت: "هەوڵ و ماندووبوونەکانیان بەرز دەنرخێنم."

لەکۆتایی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی دا هاتووە: "ئەم هەڵوێستە کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی هەستی نیشتیمانپەروەری و هۆشیاریی نەتەوەیی بەجێدەهێڵێت. خەڵکی خۆشەویستی کوردستان جارێکی تر ئەو ڕاستییەیان بۆ هەموو جیهان دووپاتکردەوە کە گەلی کوردستان لە خۆشی و ناخۆشیدا هاوبەش و هاوخەم و پشت و پەنای یەکترن."

04 شوبات 2026 12:00
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026