تۆمەتباری کوشتنی 3 هاووڵاتییەکەی هەولێر دەستگیر کرا
ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەی ڕاگەیاند کە 3 ئەندامی یەک خێزانی لە هەولێر کوشت
ئاسایشی هەولێر توانی ئەو تۆمەتبارەی هەستابوو بە کوشتنی 3 ئەندامی خێزانێک لە گەڕەکی شۆڕش دەستگیربکات.
کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، لە دوای رووداوەکە تیمەکانیان لە ماوەیەکی کورتدا توانیان، ناسنامە و شوێنی تۆمەتبارەکە ئاشکرا بکەن، بەناوی ( أ ، أ ، ع)، لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوە فەرمانی دەستگیر کردنی بۆ دەرچوو.
لە ئێوارەی ڕۆژی 25ـی 1ـی 2026، کەسێک دەچێتە نێو ماڵێکی گەڕەی شۆڕش هەڵدەستێت بە کوشتنی 3 ئەندامی خێزانێک کە پێکدێن لە ( دوو هاوژین و کوڕەکەیان).
دوابەدوای رووداوەکە، نەخۆشخانەی دەروونی هەولێر سەبارەت بە تۆمەتبارەکە گووتی: "ئەم کەسە لە ساڵی 2018 بۆ یەکەم جار لە نەخۆشخانە خەوێنراوە و نەخۆشی دەروونی هەیە دواجاریش لەکاتی پاکردنەوەی شوێنەکەی هەڵهاتووە".
ئاسایشی هەولێر زانیاری زیاتر دەخاتەڕوو، تۆمەتبار دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی بە ئۆتۆمبێلی ماڵی قوربانیەکان بە نیازبوو بەرە و شاری کەرکووک هەڵبێت، بەڵام لە لایەن هێزەکانییانەوە ڕێگری لێکرا و دوای ڕووبەڕووبونەوەی بە بریندای دەستگیرییان کرد.