پشووی فەرمی ڕاگەیاندرا
لە ناوچەیەکی کوردستان پشووی فەرمی ڕاگەیاندرا لە سەرجەم فەرمانگەکان
ئیدارەی پارێزگای کەرکووک بڕیاریدا بە ڕاگرتنی دەوامی فەرمی لە فەرمانگەکانی پارێزگاكە بۆ سبەی چوارشەممە بەبۆنەی نیوەی شەعبان و زیارەتی شەعبانییەوە.
پشووی فەرمی لە پارێزگاکە بۆ سبەی چوارشەممە لە تەواوی فەرمانگەکانی پارێزگادا، جگە لە فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان (ئەوانەی ئەرکەکانیان بە شێوەی شەو و ڕۆژ بەردەوامە).
هەروەها (زانکۆ، کۆلێژ و پەیمانگاکان) سەرپشک کران لە ڕاگەیاندنی پشوو یان بەردەوامبوونی دەوام بەپێی پابەندییەکانیان، هاوکات لەگەڵ ئەم ڕۆژە پیرۆزەدا کە ڕۆژی گەردن ئازادی و لێبوردەییە
راگەیاندنی پارێزگای کەرکوک