پایتەخت

بەشێک لە دەستگیرکراوەکانی لالەزار ئازادکران

بەشێک لە دەستگیرکراوەکانی لالەزار ئازادکران
کورتە

9 لە دەستگیرکراوەکانی لالەزار، کە لە پاسەوان و سکرتێری لاهور شێخ جەنگی پێکدێن، ئازادکران.

دوای تێپەڕبوونی 5 مانگ بەسەر ڕووداوەکەی لالەزار، بەشێک لە دەستگیرکراوەکان و کەسە دیارەکانی نزیک لە لاهور شێخ جەنگی ئازاد کران.

ئەمڕۆ سێشەممە حوسام شێخ غائب، یەکێک لە پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی بە پایتەخت میدیای راگەیاند، 9 لە دەستگیرکراوەکانی ڕووداوەکەی لالەزار ئازادکراوان.

لەلایەکی دیکەوە بورهان ڕەشید، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، ناوی ئەو کەسانەی ئازادکراوان بریتیین لە ( د.ئەحمەد فاتح سکرتێری لاهور شێخ جەنگی، کاروانی موحسێن بایز سکرتێری لاهور شێخ جەنگی، کەریمی حاجی عەلی شۆفێری تایبەتی لاهور شێخ جەنگی، عەباس و بەکر پاسەوان).

لە بەرەبەیانی ڕۆژی 22ـی 8ـی 2025، شەڕ و پێکدان لە هۆتێل لالەزار لە نێوان دژە تیرۆر و کۆماندۆ و هێزەکانی دووپشک ڕوویدا و بەم هۆیەوە لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی و ژمارەیەک لە پاسەوانەکانی دەستگیرکران.

03 شوبات 2026 16:12
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026