پایتەخت

سلێمان موحسین: نزیکەی 3 مانگە ئاسایشی سلێمانی لە کەیسی لالەزار ڕێگریمان لێ دەکەن

سلێمان موحسین: نزیکەی 3 مانگە ئاسایشی سلێمانی لە کەیسی لالەزار ڕێگریمان لێ دەکەن
کورتە

بەشێکی دیکە لە دەستگیرکراونی لالەزار ئازادکراون و دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ زانیاری لەسەر دۆسییەکە و ڕێگرییەکانی ئاسایش ئاشکرا دەکات.

بەشێک لە کەسە دیارەکانی نزیک لە لاهور شێخ جەنگی ئازادکران، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان بێ ئاگایی خۆیان لەو بابەتە دووپاتکردەوە.

کەمێک پێش ئێستا سلێمان موحسین، گوتەبێژی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، نزیکەی 3 مانگە دەزگاکانی سلێمانی ( ئاسایش و دژە تیرۆ)، لە کەیسی لالەزار هیچ زانیارییەکیان پێ نادەن و ڕێگری لە دەستە دەکەن.

دوای 5 مانگ بەسەر ڕووداوەکەی لالەزار، 9 لە دەستگیرکراوەکانی لالەزار ئازادکران کە بەشێکیان نزیکن لە لاهور شێخ جەنگی لەوانەش: ( کەریمی حاجی عەلی، شۆفێری تایبەتی لاهور شێخ جەنگی، د. ئەحمەد فاتح، سکرتێری لاهور شێخ جەنگی، کاروانی موحسێن بایز، سکرتێری لاهور شێخ جەنگی).

سلێمان موحسین سەبارەت بە ئازادکردنی بەشێک لە دەستگیرکراوەکانی لالەزار گووتی: "هیچ زانیارییەکمان لا نییە و تەنیا ئەم کەسانە بەبێ دادگەیی کردن ئازادکراوان".

گوتەبێژی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئاماژەی بەوەدا، دەزگاکانی سلێمانی ڕێگری لە دەستەکە دەکەن بۆ سەردانیکردنی لاهور شێخ جەنگی و زیندانیان.

22ـی 8ـی 2025، لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی و ژمارەیەک لە پاسەوانەکانی لە هۆتێل لالەزار لەلایەن هێزەکانی دژە تیرۆر و کۆماندۆ لە دوای شەڕ و پێکدادان دەستگیرکران.

03 شوبات 2026 15:37
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026