پایتەخت

پزیشكیان: وەزیری دەرەوەم بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا راسپاردووە

پزیشكیان: وەزیری دەرەوەم بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا راسپاردووە
کورتە

لەسەر داخوازیی وڵاتانی دۆست لە ناوچەکەدا، سەرۆککۆماری ئێران وەزیری دەرەوەی بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ڕاسپارد بەبێ ئەوەی ئاماژە بە پرۆگرامی ئەتۆمی بکات.

ئێران بە فەرمی ئامادەیی خۆی بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا و دواخستنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی دەڕبری.

ئەمڕۆ سێشەممە، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە هەژماری فەرمی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاند، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی وڵاتی ڕاسپاردووە تا لە ئەگەری بوونی کەشێکی گونجاو و دوور لە هەڕەشە و چاوەڕوانیی نا لۆژیکدا، دانوستان لەگەڵ ئەمریکادا بکات.

پزیشکیان جەختی لەسەر دانوستانێکی دادپەروەرانە لەسەر بنەمانی سەربەرزیی و حیکمەت و لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە میللەتدا کردووەتەوە، ئەمەش وەک پێشوازیی لە داخوازیی وڵاتانی دۆست لە ناوچەکەدا، بۆ وەڵامی پێشنیازی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەربارەی دانوستان.

لەلایەکی دیکەوە، رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بە پشت بەستن بە کاربەدەستانی ئێران بڵاویکردووەتەوە، تاران ئامادەیە بەرنامە ئەتۆمییەکەی دابخات یان رابگرێت بە مەبەستی کەمکردنەوەی گرژییەکانی لەگەڵ ئەمریکا.

دوێنێ دووشەممە، ئاژانسی  هەواڵی ئەکسیۆس، ڕایگەیاند، بڕیارە رۆژی هەینی داهاتوو، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عەباس عراقچی، بۆ گەڕێکی دیکەی گفتوگۆکان لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لە ئیستەنبووڵ کۆببنەوە؛ پێشوووتریش ترەمپ ڕایگەیاندبوو، بۆ دانوستان نابێت ئێران بەهیچ شێوەیەک داوای پەرەپێدانی پڕۆگرامی ئەتۆمی بکات.

03 شوبات 2026 09:13
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026