پایتەخت

وردەکاری تەواوەتی ئەو هێزەی سووریا چوویە قامیشلۆ ئاشکرا دەکرێت

وردەکاری تەواوەتی ئەو هێزەی سووریا چوویە قامیشلۆ ئاشکرا دەکرێت
کورتە

ئەمڕۆ هێزێکی حکومەتی سووریا گەیشتنە نێو شارە کوردییەکان و تەواوی وردەکارییەکان دەخرێتەڕوو

بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات، ئەمڕۆ هێزێکی حکومەت گەیشتنە نێو ڕۆژئاڤا تەواوی وردەکارییەکان دەخرێتەڕوو.

 

عادل عەزیز، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە پەرەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وردەکارییەکانی بڵاوکردەوە، هێزێکی 100 کەسی سەربە ئاسایشی گشتی وەزارەتی ناوخۆ بەسەرپەرشتی 'مەروان علی' کە خۆی کوردی تەعریبکراوی عامودایە بە 15 ئۆتۆبیل گەشتن بە حەسەکە، ئەم هێزە لەنێوان زیاتر لە حەفتا 70 هێزی جۆراوجۆری حکومەتی سوریا لەلایەن هەسەدەوە هەڵبژێردراوە.

 

عادل عەزیز باسی لەوەکرد، هێزەکە بەشێکن لە هێزی 'ئەحمەد درعا' هەمان ئەو هێزەن کە پێش جۆلانی دیمەشقیان ئازادکرد و ڕووسیا پاڵپشتیان دەکات و لە باشووری سوریاوە هاتوون و بەهیچ شێوەیە شەڕی کوردیان نەکردووە. 

 

ئەو ئەندامەی پێشووی پەرلەمانە ئاشکرای دەکات، هێزەکە تەنها لە حەسەکە نەهاتونەتە ناوەوە بەڵکو لە کۆبانێ بە 7 ئۆتۆمبلی سەربازیەوە چونتە شارەدێکانی شێخلەر، لەکاتێکدا ئاسایشی گشتی حەلەب ویستویانە بچە ناو شاری کۆبانێ مەحموود بەرخۆدان بە هێزەکانی گووتووە خەڵکی کۆبانێ قبوڵناکات ئێوە بچنە شارەکەوە و دەتانکوژن باشترە لەدەرەوەی شارەکە جێگیرببن، ئێستا ئەو هێزە لە بارەگای ئاسیشی شێخ لەر لە ڕۆژئاوای کۆبانێ ماونەتەوە.

 

عادل عەزیز ئەرکی ئەم هێزانە دەخاتەڕوو، مانەوەیان زیاتر بۆ کاروباری ئیداریە و مانگێک و دواتر لە ناوچەکە دەچنە دەرەوە، کارەکانی هێزەکە بۆ تەواوکردنی پرۆسەی ڕێکەوتنەکە، لەگەڵ ڕێکخستن و چاودێری پێدانی ناسنامە و پاسپۆرت بە هاووڵاتیاینی کورد کە دەیان ساڵە بێ ناسنامە و پاسپۆرتن و بێبەش کراون لە هەموو خزمەتگوزاریە مرۆیی و یاساییەکان. 

 

لە کۆتاییدا عادل عەزیز چەند خاڵێکی گرنگ بۆ هاتنی ئەم هێزانە ئاشکرا دەکات: 

 

- ئەم هێزە کورد لە شەڕی (کورد - کورد و شەڕی کورد - حکومەتی سوریا) و (شەڕی ناوخۆی عەرەب - عەرەب) ڕزگار دەکات.

 

- حکومەتی سووریا بەم ڕێگایە دڵی هێزە خوێن ڕێژەکانی خۆی ڕازیدەکات، کە هێزیان ناردووەتە ناوچە کوردیەکان بەمەش ئاگربەست درێژ دەبێتەوە و ئابڵوقەی سەرکۆبانێ نامێنێ.

 

- کورد بە فەرمی دەبێتە خاوەن ناوچەی خۆسەری خۆی و ناوچەکە، سەرەڕای بوونی ژمارەیەکی زۆری عەرەب ‌و تورکمان و ئاشوری دەبێتە موڵکی کورد و کورد خاوەندارێتی دەکات.

02 شوبات 2026 23:31
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026