پایتەخت

سەرۆکوەزیران بەشداریی لە لوتکەی جیهانی حکومەتەکان دەکات

سەرۆکوەزیران بەشداریی لە لوتکەی جیهانی حکومەتەکان دەکات
کورتە

مەسرور بارزانی لەسەر بانگهێشتی فەرمي سەرۆکوەزیرانی ئیمارات لە دوبەیە

 

مەسرور بارزانی لەسەر بانگهێشتی فەرمي سەرۆکوەزیرانی ئیمارات، بەمەبەستی بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان گەیشتە دوبەی.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لەسەر بانگهێشتی فەرميی شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی ئیمارات و حاکمی دوبەی، بەمەبەستی بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان 2026، گەیشتە دوبەی و لەلایەن عەبدوڵڵا ئەلنعێمی، وەزیری دادی ئیمارات پێشوازی لێکرا.

 

بڕیارە سبەی لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان کاتژمێر 07:00ـی بەیانی دەستپێدەکات و بۆ ماوەی 3 ڕۆژ بەردەوام دەبێت. 

 

سەرۆکوەزیران لە پەراوێزی لوتکەکەدا، زنجیرەیەک کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیماراتی و سەرکردەکانی وڵاتانی بەشدار بۆ تاوتوێکردنی پتەوکردنی پەیوەندیی دوولایەنە و گفتوگۆکردن لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە ئەنجام دەدات.

02 شوبات 2026 22:41
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026