كه‌زی سۆر گۆرانی ڕه‌سه‌نایه‌تی ژنی كورد
'كه‌زی سۆر'؛ له‌ڕێی گۆرانییه‌كه‌وه نمایشی ڕاسته‌قینه‌ی قاره‌مانییه‌تی ژنانی سه‌ربه‌زری كورد ده‌كرێت
گۆرانی كه‌زی سۆر بۆ دووباره بینینه‌وه‌ی ڕووخساری ڕه‌سه‌ن و به‌گزاده‌ی ژنی كورد
ئینسێرتی ڕووخساری ژنه‌كان
له به‌هاری خوێناوی ڕۆژئاڤای كوردستانه‌وه چاومان ده‌چێته سه‌ر گۆرانی كه‌زی سووری خاوه‌ن درووشمی 'ژن، ژیان، ئازادی'. له لێواری به‌فری شاخ و چیای تۆرۆس و زاگرۆس، ژنانی كورد هیوا به ئازادی نیشتیمان ده‌خوازن. ڕه‌سه‌نی و خانه‌دانییان هاوشێوه‌ی به‌هاری سه‌وز و گه‌شاوه‌ی، پڕ گوڵی سه‌نگینه.
15 تا 20 چركه گۆرانییه‌كه بڕوات
به جلی كوردی ڕه‌سه‌ن و گواره و ته‌سبیح و سیمایه‌كی بێگه‌رده‌وه، به چه‌ناگه‌ی كوتراو و چه‌پڵه و شایی و دیلان، كۆمه‌ڵێك خاتوونی كوردپه‌روه‌ری هه‌ڵقووڵاو له هه‌ناوی نیشتیمانه‌وه، له‌نێو سروشتێكی جوان سروودی كه‌زی ده‌چڕن و هاواری ئازادی ژن ده‌كه‌ن. دواجاریش نمایشی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌سڵه‌تی خانمانی سه‌ربڵندی كورد ده‌كه‌ن.
بەشێکی کۆتایی گۆرانییەکەی دانێن
كلیپه‌كه له ساڵی 2024 بڵاوكراوه‌ته‌وه. به‌ته‌واوی كلیپێكی جیاواز و سه‌رنجڕاكێشه و ته‌نیا له یوتیوب زیاتر له 5 ملیۆن و 700 هه‌زار بینه‌ری هه‌بووه. شێرۆ هیندێ، ده‌رهێنه‌ر و ئه‌كته‌ر و مامۆستای سینه‌ما كاری ده‌رهێنانی بۆ كردووه. ئیبراهیم فەقێ و دەلیل میرساز شیعری گۆرانییه‌كه‌یان نووسیوه و دەلیل کوردی دیزاینی جلوبه‌رگه‌كانی بۆ نمایشكاران كردووه.
بەشێکی دیکە دانێن
ئەم گۆرانییە، دووبارە لەگەڵ رووداو و ئازارەکانی رۆژئاڤای کوردستان، بووەتە ترێندی سۆشیال میدیا و کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان، لە کاتی بەشداریکردنیان لە خۆپیشاندانەکانی پشتگیری لە رۆژئاڤای نیشتیمان، وێنەکانیان بە گۆرانی کەزی سۆر دادەنێن.