پایتەخت

دواین قسەی سەرۆک بارزانی لەسەر پۆستی سەرۆککۆماری عێراق

دواین قسەی سەرۆک بارزانی لەسەر پۆستی سەرۆککۆماری عێراق
کورتە

سەرۆك بارزانی لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی دواین قسەی خۆی کرد

دوای دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق، سەرۆك بارزانی لەسەر وەرگرتنی پۆستەکە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی دواین قسەی خۆی کرد.

 

ئەمڕۆ دوو شەممە سەرۆك بارزانی لەگەڵ شاندێكی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی كە پێكهاتبوو لە(محەممەد شیاع سوودانی، هادی عامری، موحسن مەندەلاوی و عەباس ڕازی) لە سەر هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار و پێكهێنانی حكومەتی نوێی فیدڕاڵ کۆبوویەوە.

 

کەمێک پێش ئێستا بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە: "سەرۆك بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە سەرۆككۆمار پشكی كوردە و دەبێ میكانیزمێكی دیاریكراو بۆ هەڵبژاردنی دیاری بكرێت".

 

سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەدا، پۆستەکە بچەسپێندرێت بۆ ئەوەی هەموو كەڕەتێك پڕۆسەی سیاسی تووشی كێشە نەبێت و بەپێی ئەو میكانیزمانە بەربژێری سەرۆككۆمار هەڵبژێردرێت.

 

بارەگای بارزانی لەسەر کۆبوونەوەکە ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدات: "بارودۆخی سیاسی و دوا گۆڕانكارییەكانی سووریا و ناوچەكە بە گشتی و هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسیەكان تەورەی دیکەی دیدارەکە بوون".

02 شوبات 2026 18:05
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026