پایتەخت

هاتووچۆی هەولێر دەنگۆی دانانی کامێری تۆمارکردنی سەرپێچی ڕەتدەکاتەوە

هاتووچۆی هەولێر دەنگۆی دانانی کامێری تۆمارکردنی سەرپێچی ڕەتدەکاتەوە
کورتە

هاتووچۆی هەولێر لەسەر دانانی کامێرا بۆ تۆمارکردنی سەرپێچی بەکارهێنانی موبایل هاتە دەنگ

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی دانانی کامێرای تایبەت لەسەر ڕێگەی بەحرکە - هەولێر بۆ تۆمارکردنی سەرپێچی بەکارهێنانی موبایل و پشتێنی سەلامەتی، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ڕوونکردنەوە دەدات.

کەمێک پێش ئێستا هێمن ئەمین، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، دەنگۆیەکان دوورن لە ڕاستییەوە و هیچ کامێرایەک لەسەر ڕێگەی بەحرکە دانەدراوە بۆ مەبەستی تۆمارکردنی سەرپێچیی (بەکارهێنانی موبایل و پشتێنی سەلامەتی).

هێمن ئەمین سەبارەت بە دانانی کامێرایەکی لەم شێوەیە گووتی: "لە ئێستادا زانیارییان لەسەر بوونی پلانێکی لەو شێوەیە نییە".

سەبارەت بە چاودێریکردنی شۆفێران بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی هێمن ئەمین ئاماژەی بەوەدا، ئەگەرێکی کراوەیە و هەرکاتێک پێویست بوو ئۆتۆمبێلی تایبەت بەکار بهێنن، بەتایبەتی لەو شەقامانەی هاووڵاتییان ئۆتۆمبێل بۆ درێفت بەکار دەهێنن.

02 شوبات 2026 17:00
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026