پایتەخت

ترمپ وەڵامی هەڕەشەکانی خامنەیی دایەوە

ترمپ وەڵامی هەڕەشەکانی خامنەیی دایەوە
کورتە

ئەمریکا و ئێران پێشبینی سەرهەڵدانی جەنگێکی فراوانی "هەرێمیی" دەکەن و ترەمپ لە وەڵامی خامنەیی دەڵێت: "با ڕێکنەکەوین، ئەوکات دەبینین کێ ڕاست دەکات."

لەبارەی هۆشدارییەکانی ئێران لەسەر سەرهەڵدانی جەنگێکی "هەرێمیی"، ترەمپ هیوای ڕێککەوتن دەخوازێت و پێشبینیش دەکات قسەکانی خامنەیی ڕاست دەربچن.

لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان لەبارەی قسەکانی عەلی خامنەیی، رابەری باڵای ئێران سەبارەت بە ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕێكی هەرێمیی گەورە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گووتی: "بۆچی وا نەڵێت؟ بەدڵنایی دەتوانێت وابڵێت،  ئێمە گەورەترین و بەهێزترین کەشتیمان هەیە لە جیهاندا، لەوێ، زۆر نزیکە لێیانەوە، هیوادارین، بگەینە رێككەوتن، ئەگەر رێكنەكەوتین، دەبینین راست دەکات یان نا."

قسەکانی ترەمپ لە کاتێکدایە، ڕۆژی یەکشەممە، 1-1- 2026، عەلی خامنەیی خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییەی بە "کودەتا" وەسفکرد و هۆشداریی دا کە هەر هێرشێکی ئەمریکا دەبێتە هۆی ململانێیەکی بەرفراوان و هەرێمیی.

سەبارەت بە خۆپیشاندانە بەردەوامەکانی خەڵک لە ئێران، خامنەیی خۆپیشاندەرانی بە "ئاژەوەگێڕان وەسف کرد، کە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئیسرائیلەوە هان دراون و گوتی: "ئەوان (ئاژاوەگێڕان) هێرشیان کردە سەر پۆلیس، ناوەندە حکومییەکان، ناوەندەکانی سوپای پاسداران، بانکەکان و مزگەوتەکان و قورئانیان سووتاند... وەک کودەتا وابوو، بەڵام شکست بە کودەتاکە هێنرا.

قسەکانی خامنەیش لە ‌كاتێكدایه‌، سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییه‌ جیهانییه‌كان به‌ پشت به‌ستن به‌ زانیاری به‌رپرسانی ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ ڕایانگه‌یاندبوو، كاتژمێر سفر بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه‌ دیاریكراوه‌. هه‌روه‌ها له‌ ماوه‌ی 30 ڕۆژی رابردوو، هێزێكی زۆری ده‌ریایی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌ نزیكه‌كانی ئێران جێگیر كرابوون. هه‌موو چاوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن ئه‌مریكا هێرشێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی كوشنده‌ ده‌كاته‌ سه‌ر ئێران و كۆتاییان پێده‌هێنێت.

02 شوبات 2026 09:11
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026