چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر پرسی سەرۆککۆمار لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆدەبێتەوە
بڕیارە سبەی شاندێکی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆببنەوە
دوای دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق، بڕیارە سبەی شاندێکی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک بارزانی سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.
لەمبارەیەوە فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق زانیاری لەسەر شاندەکە ئاشکرا دەکات و دەڵێت: "شاندەکە بۆ پرسی ڕێککەوتنە لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقە".
بۆ ماوەی دوو جارە بەهۆی ڕێکنەکەوتنی لایەنەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دواخراوە.
شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە پێک دێت لە( محەممەد شیاع سوودانی، هادی عامری، موحسین مەندەلاوی).
بۆ کێبڕکێی وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق 18 کاندید لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە پەسەند کراون، دیارترینیان( فوئاد حسێن و نزار ئامێد).