پایتەخت

کەسێک لەبەردەم ماڵەکەی خۆی کوژرا

کەسێک لەبەردەم ماڵەکەی خۆی کوژرا
کورتە

لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هاووڵاتییەک لە بەردەم ماڵەکەی کوژرا

 

کەمێک پێش ئێستا، کەسێک لەبەردەم ماڵەکەی خۆی دا لە قەزای چەمچەماڵ لەلایەن چەکدارێکی نەناسراو کوژرا و پایتەخت زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات.

 

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە قەزای چەمچەماڵ بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، کوژراوەکە ناوی 'فەخردەین محەممەد' تەمەنی 40 ساڵانە و بەچەک تەقەی لێکراوە و گوللەیەک بەر سەری کەوتەوە، بەم هۆیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

 

بەپێی زانیارییەکانی پایتەخت میدیا، کوژرانی هاووڵاتییەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە، تۆمەتبارەکە هەڵهاتووە و دەستگیرنەکراوە و پۆلیس پەراوی لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەستپێکردووە.

01 شوبات 2026 22:51
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026