قەدەغەی هاتووچۆ لە ڕۆژئاڤا ڕاگەیەندرا
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە کانتۆنی جەزیرە، بڕیاری دا قەدەغەی هاتووچۆ لە چەند شارێکی ڕۆژئاڤا ڕابگەیەنێت
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە کانتۆنی جەزیرە، بڕیاری دا قەدەغەی هاتووچۆ لە چەند شارێکی ڕۆژئاڤا ڕابگەیەنێت و قەدەغەکردنە بۆ سەلامەتی هاووڵاتییانە.
ئەمڕۆ یەکشەممە دەستەی ناوخۆ بڵاویکردەوە، قەدەغەی هاتووچۆ لە شاری حەسەکە لە ڕۆژی دووشەممە 2ـی 1ـی 2026 جێبەجێ دەکرێت، لە کاتژمێر 6:00ـی بەیانییەوە دەستپێدەکات و تاوەکو کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
سەبارەت بە شاری قامشلۆ، بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆکە بۆ ڕۆژی سێشەممە 3ـی 2ـی 2026 دیاری کراوە، کە ئەویش لە کاتژمێر 6:00ـی بەیانی تاوەکو کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە دەبێت.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ باس لەوە دەکات، هەر کەسێک سەرپێچیی بڕیارەکە بکات، رووبەڕووی لێپرسینەوە و رێکاری یاسایی توند دەبێتەوە، ئەم هەنگاوە بۆ ڕەخساندنی زەمینەیەکی گونجاوە و پاراستنی ناوچەکە و هاووڵاتییاندا جێبەجێ بکەن.