کۆمەڵی دادگەری سکاڵای لە کێ کردووە؟
کۆمەڵی دادگەری لەسەر بێڕێزیکردن بە زانایانی ئاینی سکاڵای یاسایی تۆمارکردووە
لەگەڵ سەرهەڵدانی پێکدادانەکانی ڕۆژئاڤا خەڵکی هەرێمی کوردستان ڕەخنەیان لە بێ هەڵوێستی مەلایانی ئاینی گرت و بەم هۆیەوە کۆمەڵی دادگەری دەڵێت: سکاڵامان تۆمارکردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی دادگەری لە نووسراوێکدا ئاشکرای دەکات، لە داواکاری گشتى سكاڵای دژی ئەو كەسانە تۆماركرد كە بێڕێزییان بەرامبەر بە خودا، پێغەمبەری خودا و پیرۆزییەكانی ئیسلام كردووە.
مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی دادگەریی لە سكاڵاكەیدا ئاماژە بەوەدەکات، هێرشی ناڕەوا دەكرێتە سەر مزگەوت و زانایانی ئایینی و بەزاندندنی سنووری پیرۆزییەكان پێچەوانەی دەستوری عێراقە.