چوارچێوهی ههماههنگی: نوری مالیكی سهرۆكوهزیرانه و ناكشێتهوه
چوارچێوهی ههماههنگی پێیوایه، كاندیدكردنی نوری مالیكی پرسێکی دەستووری عێراقییە
دوای پەیامە تووندەکەی ترەمپ لەبارەی کاندیدبوونی نووری مالیکی، چوارچێوەی هەماهەنگی لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی جەخت لە نەکشانەوەی مالیکی دەکات و دەڵێت: "پرسێکی دەستووری و عێراقییە".
کەمێک پێش ئێستا، چوارچێوەی هەماهەنگی بڵاویکردەوە، هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیران پرسێکی دەستووری تەواو عێراقییە، بەپێی میکانیزمەکانی پڕۆسەی سیاسی بەرەچاوکردنی بەرژەوەندی نیشتمانی و دوور لە دیکتاتە دەرەکییەکان بەڕێوەدەچێت.
چوارچێوەی هەماهەنگی جەختی لەسەر پابەندبوونی بە بنیاتنانی پەیوەندی هاوسەنگ لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەکتر و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی کردەوە.
لەبارەی لێدوانەکەی ترەمپ چوارچێوەی هەماهەنگی ئاماژە بە دەوڵەتی عێراق دەدات، کە توانای بەڕێوەبردنی ئەرکە سیاسییەکانی بەپێی دەستوور و ئیرادەی نوێنەرانی خەڵکی هەیە.