نەوتی 31 هەزاری لە سەنتەری سلێمانی دابەش دەکرێت
گوتهبێژی بهرێوهبهرایهتی نهوت و كانزاكانی سلێمانی كاتی دابهشكردنی نهوت له سهنتهری شارهكه بۆ پایتهخت ئاشكرا دهكات
دوای هەولێر و دهۆک، نەوتی حکومەتی فیدراڵ بەسەر هاووڵاتییانی نێو سەنتەری شاری سلێمانی بە نرخێکی هەرزان دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە سەلام عومەر، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، بۆ یەکەم جار بڕیارە سبەی یەکشەممە لە سەنتەری شاری سلێمانی دەست بە دابەشکردنی نەوتی حکومەتی فیدراڵ دابەش بکرێت، لە سەرەتا دا لە بنکەی یەکەم و دووەم نەوتەکە دەدرێتە هاووڵاتیان.
سەلام عومەر باس لەوە دەکات، دابەشکردنەکە گەڕەکەکاندا لە ڕێگەی کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنی دەبێت، بۆ هەر خێزانێک بڕی 100 لیتر نەوت دیاری کراوە و بە نرخی 31 هەزار دینار دەبێت.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی جەختی لەوەکردەوە، بڕیار وایە بەغدا زیاتر لە بڕی 20 ملیۆن لیتر بۆ پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ڕەوانە بکات.
پێشووتریش سالار محهممهد، لێپرسراوی پشکنین و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر به پایتهخت میدیای ڕاگەیاندبوو، ڕۆژی شەممە 17ـی 1ـی 2026، لە سەنتەری شەری هەولێر نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییان دابەشکرا.
ماوەی 3 مانگە وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێمی کوردستان، دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییان بۆ زستانی ساڵی (2025 -2026) دەستپێکردووە بۆ هەر خێزانێک بە بڕی 200 لیتر بە نرخی 103 هەزار.