پایتەخت

ده‌ستگیركردنی ئه‌و چه‌كداره‌ی كه‌زی شه‌ڕڤانێكی بری ڕاگه‌یه‌ندرا

ده‌ستگیركردنی ئه‌و چه‌كداره‌ی كه‌زی شه‌ڕڤانێكی بری ڕاگه‌یه‌ندرا
کورتە

هێزه‌كانی ناوخۆی سووریا ئه‌و چه‌كداره‌ سوورییه‌یان ده‌ستگیركرد، كه‌ كه‌زی كچه‌ شه‌ڕڤانێكی بری

دواجار ئەو چەکدارەی سوپای عەرەبی سووریا کەزی کچە شەڕڤانێکی بڕی، دەنگدانەوەی لە هەموو جیهان بەدوای خۆی دا هێنا دەستگیرکرا.

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، گرتە ڤیدیۆی چەکدارێکی سوپای عەرەبی سووریا لە رەقە بڵاوکرایەوە، کە تیاییدا کەزییەکی بڕاوی کچە شەڕڤانێکی ڕۆژئاڤای بەدەستەوەیە و بەشانازییەوە دەڵێت: "پرچی شەڕڤانێکم بۆت هێناوە و مردووە".

دوا بەدوای ئەم ڤیدیۆیە، کارادنەوەی لە تەواو جیهان دروست کردوو وەک وەڵامێک بۆ ڤیدیۆکە کچان و ژنان دەستیان بە هۆنینەوەی کەزییەکەیان کرد و پێیان گووت: "ئەگەر یەک کەزی ببڕی هەزارانی دیکە دەهۆنینەوە"، هاوکات ژمارەیەک لە کوردانی تاراوگە هەزاران دۆلاریان وەک خەڵات دانا بۆ کوشتنی ئەم چەکدارە.

ئەو چەکدارە ناوی 'رامی یوسف دەهش'، خەڵکی گڕێ سپییە و باوکی پێنج کچە، لە ڕیزەکانی سوپای عەرەبی سووریایە، پێشووتر ئەندامی چەکدارانی داعش بووە.

لەم کاردانەوە تووندانەی بەرامبەر، رامی لە مەرگی خۆی ترسا و لە گرتە ڤیدیۆییەکدا پەشیمانی خۆی دەربڕی و گووتی: "کەزییەکە دەستکرد بووە و هیچ شەڕڤانێکم نەکوشتووە".

کەمێک پێش ئێستا، میدیای سووریا دەستگیرکردنی 'رامی یوسف دەهش'ـی لەلایەن هێزەکانی ناوخۆی سووریا ڕاگەیاند.

31 کانونی دووەم 2026 18:53
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026