پایتەخت

پەیامی گرنگی سەرۆک بارزانی 

پەیامی گرنگی سەرۆک بارزانی 
کورتە

لە گەورەترین خۆپیشاندانی ئەوروپا بۆ پشتگیریکردن لە کوردانی ڕۆژئاڤا، پەیامی سەرۆک بارزانی لەسەر ڕێكکەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا خرایەڕوو.

پەیامی سەرۆک بارزانی لە خۆپیشاندانی کوردان لە شاری بۆنی ئەڵمانیا بۆ پاڵپشتیی رۆژئاڤای کوردستان خوێندرایەوە و تێیدا داوایەکی ئاڕاستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد.

سەرۆک بارزانی سەبارەت بە پشتیوانی ڕۆژئاڤا ڕایگەیاند: " گەلی کورد یەک نەتەوەیە و یەک چارەنووسیشمان هەیە، دەبێ هەر کوردێک پشتیوانیی کوردی رۆژئاڤای کوردستان بێت".

 سەرۆک بارزانی جەختی لەوە کردەوە، خاکی کوردستان بە ناحەقی دابەشکراوە و دەبێ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات.

سەبارەت بە ئاگربەستی دیمەش و هەسەدە سەرۆک بارزانی گووتی: "داوا لە حکومەتی سووریا و هەسەدە دەکەم پابەندی ئاگربەست بن و پشت بە دیالۆگ ببەستن، هەروەها مافەکانی گەلی کورد لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێن".

31 کانونی دووەم 2026 17:02
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026