پایتەخت

پارە بەسەر ئەو جووتیارانەی ساڵی 2015 پارەیان وەرنەگرتووە دابەش دەکرێت

پارە بەسەر ئەو جووتیارانەی ساڵی 2015 پارەیان وەرنەگرتووە دابەش دەکرێت
کورتە

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕە پارەیەکی دابینکردووە بۆ ئەو جووتیارانەی لە ساڵی 2015 پارەیان وەرنەگرتبوو

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕە پارەیەکی دابینکردووە بۆ بەشێکی ئەو جووتیارانەی لە ساڵی 2015 شایستە دارییەکانیان وەرنەگرتبوو.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، بەشێک لە جووتیاران بە تایبەتی لە ساڵەکانی 2024، 2015، 2016 تووشی گرفتی شایستە دارییەکان بوونەوە، هاوکات بەشێکی زۆریان لە ساڵی 2023 شایستە دارییەکانیان وەرگرت، بەڵام بەهۆی کێشەی تەکنیکی بەشێکی دیکەی وەجبەی ساڵی 2015 شایستەکەیان وەرنەگرتووە.

 

هێمن سەید موراد ئاماژە بەوە دەدات، لە ئێستادا بڕێک پارە بۆ ئەو جووتیارانەی ساڵی 2015 سەردانی سایلۆی هەولێر بکەن و پارەکانیان وەربگرن.

 

لەلایەکی دیکەوە، سایلۆی هەولێر ئاگاداری ئەو جووتیارانە دەکاتەوە، لە رۆژی یەکشەممە سەردانی سایلۆی هەولێر بکەن، بۆ پێشکەشکردنی ئەو بەڵگەنامانەی کە دەیسەلمێنێ کە چەکەیان وەرنەگرتووە یاخود ئەو چەکە لەگەڵ خۆیان بێنن کە وەریانگرتووە بەڵام لە بانک بۆیان خەرج نەکراوە.

29 کانونی دووەم 2026 22:29
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026