پایتەخت

وێنەی ئەو 2 منداڵەی بوونە سیمبوول دەخرێنە سەر پەرتووک

وێنەی ئەو 2 منداڵەی بوونە سیمبوول دەخرێنە سەر پەرتووک
کورتە

وەزیری پەروەردە بڕیارێکی گرنگی دەرکرد

 

دەرکەوتنی 2 منداڵ لە نێو خۆپیشاندانەکانی هەولێر و سلێمانی بوونە سیمبوول و دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بەم هۆیەوە وەزیری پەروەردە بڕیارێکی گرنگی دەرکرد.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە لە پەرەی فەرمی خۆی بڵاویکردەوە، بڕیاریداوە وێنەی ئەو 2 منداڵەی کە هێمای ئاستێکی بەرزی نیشتیمانپەروەریی و خۆشەویستی کوردستانن، بخەنە سەر بەرگی پەرتووکەکانی خوێندن و بۆ ساڵی خوێندنی داهاتوو چاپبکرێن.

 

'مورید گۆران'، تەمەن 2 ساڵان ئەو منداڵە بچووکەی لە نێو خۆپیشاندانی سلێمانی دەرکەوت و دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، دایک و باوکی مورید بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند: "ئینشائەڵڵا دەبێتە سیمبوولی ئازادی".

 

'ئادەم چیا'، ئەو منداڵە خاوەن پێداویستییە تایبەتەی بە یەک قاچ لە خۆپیشاندانەکانی هەولێر دەرکەوت و بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند: 'بۆ پشتگیری ڕۆژئاڤا چوومە نێو خۆپیشاندان".

 

لەلایەکی دیکەوە، ئالان حەمە سەعید ئاماژەی بەوەدا، منداڵە خاوەن پێداویستی تایبەتەکە وێنەکەی سەر بەرگی پەرتووکی کوردی پۆلی شەشەمی بنەڕەتی.

 

وەزیری پەروەردە سەبارەت بە منداڵە تەمەن 2 ساڵانەکەی سلێمانی گووتی: "وێنەکەی دەخرێتە سەربەرگی پەرتووکی کوردی پۆلی یەکەمی بنەڕەتی".

29 کانونی دووەم 2026 22:12
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026