ڕاگەیەندراوی هاوبەشی ئەمریکا و ئەوروپا: داوای لابردنی گەمارۆی سەر کۆبانی دەکەین
جەخت لە هێورکردنەوەی گرژییەکانی نێوان حکومەتی سووریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکرێت
نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا ڕاگەیەندراوی هاوبەشی فەڕەنسا، ئەڵمانیا، بەریتانیا و ئەمەریکای بڵاوکردەوە، جەخت لە هێورکردنەوەی گرژییەکانی نێوان حکومەتی سووریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکاتەوە.
کەمێک پێش ئیستا، تۆم بارک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا لە ئێکس بڵاویکردەوە، ئەوان پێشوازی لە درێژکردنەوەی 15 ڕۆژی ئاگربەست نێوان هێزەکانی حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکراتی دەکەن، دەیانەوێت هەموو لایەنەکان بە تەواوی پابەند بە ئاگربەستەکە بن، هەروەها داوای ئەوە دەکەن هەموو لایەنە دەرەکییەکان لەگەڵیان بن لە پێناو ئاشتی و کەمکردنەوەی توندوتیژی.
سەبارەت بە لادانی گەمارۆ بۆ سەر کۆبانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا جەخت، لە دووبارە دەستپێکردنەوەی خزمەتگوزارییە بنچینەییەکان لە شاری کۆبانێ دەکەنەوە.
ڕاگەیەندراوی هاوبەشی ئەمریکا و ئەوروپا ئاماژە بە ڕۆڵی گرنگی هاوبەشەکانیان وەک (عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان، حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکراتی) دەکەن، لە چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە داعش دروست دەکات.