پایتەخت

ڕێککەوتنی نەوتی هەرێم درێژ دەکرێتەوە

ڕێککەوتنی نەوتی هەرێم درێژ دەکرێتەوە
کورتە

بڕیارە ڕێککەوتنە سێ قۆڵییەکەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان تا کۆتایی مانگی ئازار درێژ بکرێتەوە

 

بڕیارە ڕێککەوتنە سێ قۆڵییەکەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان تا کۆتایی مانگی ئازار درێژ بکرێتەوە، کۆمپانیای سۆمۆ جەخت لە 'سەرکەوتنی' ڕێککەوتنەکە دەکاتەوە.

 

 عەلی نزار شەتر، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای (سۆمۆ) ڕایگەیاند، ئەو ڕێککەوتنە مێژووییەی لەگەڵ هەرێم بۆ هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی کۆمپانیا نیشتمانییەکەوە واژۆ کراوە سەرکەوتوو بووە، بەهۆی ئەو سەرکەوتنەوە، حکومەت بڕیاری داوە ڕێککەوتنەکە تا کۆتایی مانگی ئازار درێژ بکاتەوە.

 

عەلی نزار شەتر باس لەوە دەکات، هەموو لایەنەکان کار بۆ سەرخستن و درێژکردنەوەی ئەم ڕێککەوتنە دەکەن، چونکە توانیویەتی داهاتی زیادە بۆ وڵات دابین بکات و پڕۆسەی هەناردەکردنی نەوت بە شێوەیەکی فەرمی و لە ڕێگەی تەنها یەک لایەنی نیشتمانییەوە ڕێک بخاتەوە.

 

بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ گووتی: "ئێمە وەک کۆمپانیا پێویستە لە مامەڵەکردن لەگەڵ کڕیارەکانماندا نەرم و نیان بین، چونکە نەوتی خاوی عێراق دەچێتە ناو پاڵاوگەکانی هەموو جیهان."

29 کانونی دووەم 2026 17:45
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026