فرۆکەیەک بە 15 سەرنشینەوە تێکشکا
لەسەر سنووری نێوان ڤەنزوێلا و کۆڵۆمبیا فرۆکەیەک کەوتەخوارەوە و تێیدا یاسادانەرێک و ئەندامێکی کۆنگرۆس بوونە قوربانی.
بە هۆکارێکی نادیار فرۆکەیەک لە کۆڵۆمبیا کەوتەخوارەوە و سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا.
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، دوێنێ چوارشەممە فرۆکەیەکی جۆری بیچکرافت 1900 لەسەر سنووری نێوان ڤەنزوێلا و کۆڵۆمبیا فڕی و بەرەو شارۆچکەی ئۆکانە بەڕێکەوت. دوای تەنیا 12 خولەک لە فڕین، کۆنترۆڵی هاتووچۆی ئاسمانی پەیوەندی لەگەڵ فرۆکەکە نەما و دواتر تێکشکانیان زانی.
لە ئەنجامی تێکشکانی فرۆکەکە 15 سەرنشین گیانیان لەدەستدا، لە نێویاندا یاسادانەر دیۆجینس کوینتیرۆ و ئەندامانی تیمەکەی لەگەڵ کارلۆس سالسیدۆ، کاندیدی کۆنگرێس پێش هەڵبژاردنەکانی مانگی ئادار لە ناو فڕۆکەکەدا بوون. کەسیان ڕزگاریان نەبووە.
ئەو ناوچەیەی فڕۆکەکەی تێدا کەوتە خوارەوە، ناوچەیەکی شاخاوییە، بە کارگەی ڕووەکی کۆکا داپۆشراوە، کە کەرەستەی خاوی ماددەی هۆشبەری کۆکایینە و شوێنی گرووپە چەکدارە نایاساییەکانی وەک؛ سوپای ئازادی نیشتمانی و گروپێکی بەرهەڵستکاری هێزە چەکدارە شۆڕشگێڕەکانی کۆڵۆمبیایە.
تا ئێستا هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فرۆکەکە نەزاندراوە و لێکۆڵینەوە بۆ ئەم مەبەستە دەستی پێکردووە.