پایتەخت

ئەمریکا سەبارەت بە لێدوانەکەی ترەمپ لەسەر مالیکی ڕوونکردنەوە دەدات

ئەمریکا سەبارەت بە لێدوانەکەی ترەمپ لەسەر مالیکی ڕوونکردنەوە دەدات
کورتە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەسەر دەستوردان لە عێراق ڕوونکردنەوە دەدات

دوای خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی لایەنگرانی نووری مالیکی لەسەر قسەکانی دۆناڵد ترەمپ، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت: " مەبەست لێی دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراق نەبووە".

 

کەمێک پێش ئێستا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە لێدوانەکانی ترەمپ لەسەر عێراق ئاماژەی بەوە دا، قسەکان لە هەڵوێستێکی بەرپرسیارێتی سیاسییەوە سەرچاوەی گرتووە و مەبەست لێی دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراق یان پێشێلکردنی سەروەری نەبووە.

 

ئەمشەو لایەنگرانی نووری مالیکی لە بەغدا، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییان بەرامبەر قسەکانی ترەمپ دەربڕی، داوایان دەکرد سەرۆکی ئەمریکا لە قسەکانی پەشیمان ببێتەوە.

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە، بە تەواوی ڕێز لە سەروەری عێراق دەگرێن و هەوڵی سەپاندنی بڕیار و ناو بەسەر پرۆسەی سیاسی عێراق نادات، هاوکات ترەمپ پێی وایە دووبارە دانانەوەی مالیکی بۆ سەرۆکوەزیران بژاردەیەکی نەشیاوە لەم قۆناغەدا.

 

بەگوێرەی بڵاوکراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، دانانی مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران، دەکرێت کاردانەوەی نەرێنی بۆ سەقامگیری سیاسی هەبێت و ئەمەریکا لایەنی هیچ ململانێیەکی ناوخۆی عێراق نییە.

 

شەوی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە کاندیدبوونی نووری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەدا، ئەگەر مالیکی ببێتەوە سەرۆکوەزیران هاوکاری عێراق ناکات و نایەوێت ئەو پۆستە دووبارە وەربگرێتەوە.

28 کانونی دووەم 2026 23:51
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026