قوتابخانەی 'اجیال نصری' داوای لێبووردن لە قوتابییە کوردەکە دەکات
کارگێڕی قوتابخانەی 'اجیال نصری' داوای لێبوردن لەو قوتابییەی کە ئاڵای کوردستانی کێشابوویەوە دەکات
کارگێڕی قوتابخانەی 'اجیال نصری' داوای لێبوردن لەو قوتابییەی کە ئاڵای کوردستانی کێشابوویەوە دەکات و دەڵێت: "لە قوتابخانە دەرناکرێت".
دوێنی چوارشەممە، قوتابییەکی کورد لە شاری کەرکووک بەناوی'دیار خەلیل' لە وانەی هونەری قوتابخانەکەی وێنەی ئاڵای کوردستان دەکێشێتەوە، بەم هۆیەوە لە خوێندن بێ بەشکرا.
کەمێک پێش ئێستا، بەیاننامەیەک لە کارگێڕی قوتابخانەی'اجیال نصری' بڵاوکرایەوە، ڕێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردەی عێراق سەبارەت بە پرسیاری تاقیکردنەوەکان باس لەوە دەکەن کە نابێت تایفەگەری و نەتەوەپەرست بن، پرسیارەکە کێشانی ئاڵای عێراق بوو، سەبارەت بە وەڵامەکەش جیاوازی بۆچوون هەبوو.
هەر ئەمشەو، دیار خەلیل، ئەو قوتابییە کوردە بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، هیچ پەشیمان نییە لە کێشانی وێنەی ئاڵای کوردستان و شانازی پێوە دەکات.
لەبارەی دەرکردنی قوتابییە کوردەکە کارگێڕی قوتابخانەی'اجیال نصری' ڕوونیکردەوە، تا ئێستا هیچ ڕێوشوێنێک بەرامبەر ئەو قوتابییە نەگیراوەتەبەر، سەرپەرشتیاری قوتابییەکە داوای لێبوردنی هیچ ناکۆکییەک نییە و قوتابییەکە دەرناکرێت.