پایتەخت

ئیسڕائیل لەسەر کورد ڕەخنەی تووند لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەگرێت

ئیسڕائیل لەسەر کورد ڕەخنەی تووند لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەگرێت
کورتە

وەزارەتی دەرەوەی ئیسڕائیل: کورد لە حەلەب بەهۆی بێدەنگی نێودەوڵەتییەوە دسڕێتەوە

دوای داگیرکارییەکەی سوپای عەرەبی سووریا لە هەردوو گەڕەکە کوردنشینەکانی شاری حەلەب، وەزارەتی دەرەوی ئیسڕائیل ڕەخنەی تووند کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەگرێت.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئیسڕائیل لە 'ئێکس' ڕایگەیاند،  کورد لە حەلەب بەهۆی بێدەنگی نێودەوڵەتییەوە دسڕێتەوە، ئەوەی بەرامبەریان دەکرێت بەهۆی ئەوەیە کە کێن.


  
وەزارەتی دەرەوەی ئیسڕائیل باس لەوە دەکات، مافەکانی مرۆڤ هەڵبژاردنی تێدا نییە و بێدەنگی لەو پرسەدا بێ لایەنی نییە.

 

لە رۆژی 6ـی 1ـی 2026، لە هەردوو کوردنشین( ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود) شاری حەلەب هێزەکانی سوپای عەرەبی سووریا، هێرشیان کردە سەر هێزە کوردییەکان و گەڕەکەکانیان کۆنترۆڵ کرد.

28 کانونی دووەم 2026 22:39
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026