بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی گەرمیان و چەند کەسێکی دیکە دەستگیرکران
شادیە حسێن، بە تۆمەتی دزی دەستگیر کرا
بەتۆمەتی خواردنی پارەی قەرەبووی زەویی جووتیاران بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان شادیە حسێن، سەرۆکی لقی سەندیکای جووتیارانی گەرمیان جەلال حاجی لەگەڵ سێ فەرمانبەری دیکە بە بڕیاری دادگا ڕاگیراون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆسیەکە بە پایتەخت میدیای گوت، ئەوانەی دەستگیرکراون تۆمەتی ئەوەیان دراوەتە پاڵ کە لەکاتی فراوانکردنی سنووری مەرزی پەروێزخان پارەی قەرەبووی ئەو جووتیارانەیان خواردووە کە زەوییەکشتوکاڵییەکانیان کەوتوونەتە سنووری جوگرافیای مەرزەکە.
لەبارەی دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری کشتوکاڵی گەرمیان عەلی حەمەساڵح دەڵێ، " شادیە حسێن دۆستی نزیکمانە و کەسێکی پاکە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، دیارە لە کەلار کێ زەوی تاڵانکردوە، کێ لەسەر حسابی ئەم شارە بووەتە ملیۆنێر؟