قوتابییەک لەسەر کێشانی وێنەی ئاڵای کوردستان دەرکرا
قوتابییەکی کورد لە قوتابخانەیەکی شاری کەرکووک لەسەر کێشانی وێنەی ئاڵای کوردستان لە خوێندن بێ بەشکرا
قوتابییەکی کورد لە قوتابخانەیەکی شاری کەرکووک لەسەر کێشانی وێنەی ئاڵای کوردستان لە خوێندن بێ بەشکرا، پایتەخت میدا بەدواداچوونی بۆ ڕووداوەکە کردووە.
دوێنێ سێشەممە، قوتابییەکی کورد بەناوی 'دیار خەلیل ئیبراهیم، لە پۆلی 9ـی بنەڕەتی قوتابخانەی "اجیال نصری"ـی شاری کەرکووک، مامۆستای وانەی هونەر بە قوتابییەکانی گووتووە بە ئارەزووی خۆتان وێنە بکێشن، بەهۆی هەستی بەرزی نەتەوایەتی قوتابییە کوردەکە وێنەی ئاڵای کوردستان دەکێشێتەوە.
لە کاردانەوەی کێشانی وێنەی ئاڵای کوردستان 'دیار خەلیل' لەلایەن بەڕێوەبەری قوتابخانەی"اجیال نصری" لە وانەی هونەر دەرکرا و لە خوێندنی ئەمساڵ بێبەشکرا.
هەر لەم بارەیەوە، دیار خەلیل ئیبراهیم، بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، هیچ پەشیمان نییە و شانازی بە ئاڵای کوردستانەوە دەکات.
ئالان حەمە سەعید، وهزیری پهروهرده لهسهر دوورخستنهوهی قوتابییهكهی كهركووك ڕایگەیاند: "بهڕێوهبهری خوێندنی كوردییم له كهركووك ڕاسپاردووه، نابێت ئهو بابهته قبووڵ بكات. بهدواداچوون دهكهین و لێپرسینهوهش له قوتابخانهكه دهكهین".
ئەمە لەکاتێکدایە، دەستووری عێراق هیچ ماددەیەکی نییە کە کێشانی وێنەی ئاڵای کوردستان قەدەغە بکات، بە پێچەوانەوە، دەستووری عێراق دان بە زمانی کوردی، ناسنامەی کوردی و هەرێمی کوردستاندا دەنێت.