پایتەخت

بەخشی ئەو کەناڵە عەرەبییانەی بوونەتە هۆی پشێوی ڕادەگیرێن

بەخشی ئەو کەناڵە عەرەبییانەی بوونەتە هۆی پشێوی ڕادەگیرێن
کورتە

وەزارەتی ڕۆشنبیری بڕیارێکی سەبارەت بەو کەناڵانەی بێڕێری بە نەتەوەی کورد دەکەن دەرکردووە

 

دوای شەڕ و پێکدادانەکان لە ڕۆژئاڤای کوردستان، وەزارەتی ڕۆشنبیری بڕیارێکی سەبارەت بەو کەناڵانەی بێڕێری بە نەتەوەی کورد دەکەن دەرکردووە.

 

لە نووسراوێكی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی سەربە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان کە ئاراستەی هەر یەک لە کۆمپانیاکانی پەخش کراوە، پەخشی کەناڵی بیانی و عەرەبییەکان لە ڕایەڵەکانتان ڕابگرن، بە تایبەتی ئەو کەناڵانەی کە لە بارەی ئێستای کوردستاندا بوونەتە هۆکاری پشێوی و تێکدانی ئاشتەوايیی کۆمەڵایەتی و بێڕێزیکردن بەرانبەر بە نەتەوەی کورد.

 

بەگوێرەی نووسراوی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە، پەخشکردنی ئەو کەناڵانە پێچەوانەی پێچەوانەی ماددەی (2)ــه‌ کە تایبەتە بە مۆڵەتدان و دابینکردنی فریکوێنسی، بۆیە پێویستە تەنیا بۆ پەخشی کەناڵە ناوخۆییەکان بێت.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ڕۆژی 6ـی 1ـی 2026، شەڕ و پێکدادان لە هەردوو گەڕەگی کوردنشینی حەلەب لە نێوان هێزە کوردییەکان و سوپای عەرەبی سووریا دەستی پێکردووە، دواتریش پێکدادانەکان قوڵبوویەوە بۆ ڕۆژئاڤای کوردستان لەم نێوەندەدا ژمارەیەک کەناڵی عەرەبی و بیانی ڕۆڵێکی خراپیان بەرامبەر نەتەوەی کورد بینیووە.

28 کانونی دووەم 2026 17:17
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026