پایتەخت

مارک ساڤایا هەڕەشە لە بەرپرسانی عێراق دەکات

مارک ساڤایا هەڕەشە لە بەرپرسانی عێراق دەکات
کورتە

نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ عێراق پەیامی تووند دەداتە بەرپرسانی عێراق

لە پێشهاتێکی نوێ، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ عێراق پەیامی تووند دەداتە بەرپرسانی عێراق، جەخت لە گەڕاندنەوەی پارە دزراوەکانی دەوڵەت دەکاتەوە.

 

ئەمڕۆ سێشەممە مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ عێراق لە پەڕەی فەرمی خۆی لە 'ئێکس' بڵاویکردەوە، تیمەکانیان ئامادەکاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی گەندەڵی لە عێراقدا پرسێکی یەکجار گرنگ و چارەنووسسازە دەکەن، پێویستە شوێنی پارە دزراوەکان و چۆنیەتی بەکارهێنانی دەستنیشان بکرێت، تێگەیشتنێکی گشتگیریان هەیە دەربارەی ئەو کەسانەی لەم کارانەدا تێوەگلاون وەک( بەرپرسانی باڵای حکومەت و ئەندامانی خێزانەکانیان) کە سوودمەند بوون لە سامانی تاڵانکراوی عێراق.

 

مارک ساڤایا باس لەوەدەکات، ئەم پارانە تەنها بۆ کڕینی چەندین موڵک و ماڵ لە وڵاتانی جیاوازدا بەکارنەهێنراون، بەڵکو بۆ بەدەستهێنانی ڕەگەزنامە و پاسپۆرتی بیانیش سوودیان لێ وەرگیراوە، زۆرینەی ئەم حاڵەتانە لە ناوخۆی ناوچەکەدا چڕبوونەتەوە.

 

نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ عێراق جەخت لەوەدەکاتەوە، ئەم زانیارییانە تواناکانییان بۆ بەدواداچوون، لێپرسینەوە و گەڕاندنەوەی دارایییە دزراوەکان بەهێزتر دەکات، چونکە گەندەڵی تەنها زیان بە گەلی عێراق ناگەیەنێت و ئاسایشی نیشتمانی تێک نادات.

 

مارک ساڤایا لەسەر کارکردن بۆ لێپرسینەوە لە بەرپرسانی عێراق ڕوونیکردەوە، بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی لێپرسینەوە بەرامبەر بە هەموو لایەنە سەرپێچیکارەکان بێ هیچ جیاکارییەک کار دەکەن و هیچ کەسێک لە سەرووی یاساوە نییە و دەبێت دادپەروەری بۆ گەلی عێراق دەستەبەر بکرێت.

27 کانونی دووەم 2026 21:17
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026